پێنتاگۆن: هیچ پلانێکمان بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازیی دیكە لە سووریا نییە
- هەواڵ
- 4 کانوونی دووەم

ژمارەیەک سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا لە کاتی بە ئەنجام گەیاندنی ئەرکەکانیان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا 'پێنتاگۆن' دووپاتی دەكاتەوە، هیچ پلان و نیازێكیان نییە بۆ دامەزراندنی بنكەیەكی سەربازیی لە کۆبانێ لە پارێزگای حەلەب.
لێدوانی فەرمی: سەبرینا سینگ، جێگری وتەبێژی پێنتاگۆن لە یەکەمین كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی ساڵی نوێدا ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانەی لە بارەی دامەزراندنی بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكی لە کۆبانێ بڵاوبوونەتەوە، هیچ بنەمایەكی نییە و وڵاتەكەی پلانی لەمجۆرەی نییە، هاوكات نیازی دامەزراندنی هیچ بنكەیەكی سەربازیمان لە كۆبانێ نییە.
زانیاری زیاتر: ئەركی سەربازانی ئەمریكا لە سووریا بۆ لەناوبردنی پاشماوەكانی چەكدارە تیرۆرستییەكانە، ئەمە بە وتەی وتەبێژەكەی پێنتاگۆن.
باكگراوند: ئەمریكا چوار بنكەی سەربازیی لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریادا هەیە و نزیكەی هەزار سەرباز و ڕاوێژكار لەخۆدەگرن. لەگەڵ دەستپێكردنی شەڕی غەززە بەردەوام هێرش دەكرێتە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە سووریا و بەهۆیەوە ژمارەیەك سەرباز و ڕاوێژكاری ئەمریكا بریندار بوون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار