ئاڤا نیوز
لە وەزارەتێكی حكومەتی عێراق مامەڵەی خانەنشینی ماوەی یەک ساڵی پێویستە، لە ماوەی ئەو ساڵەدا هیچ مووچەیەک نادرێت تا ئەو کاتەی ناسنامەی خانەنشینییان بۆ دەردەچێت.
وێنە گەورەکە: ژمارەیەك ئەفسەر و سەربازی سوپای عێراق كە سەر بە وەزارەتی بەرگرین، پەیوەندییان بە ئاڤا میدیاوە کرد و داوایان کرد گلەیی و گازاندەکانیان لەڕێگەی ئاڤاوە بگاتە جێگەی مەبەست.
زانیاریی تایبەت: بەپێی گوتەی ئەو ئەفسەر و سەربازانەی سوپای عێراق كە كوردن و قسەیان بۆ ئاڤا كردووە، مامەڵەی خانەنشینبوونی ئەفسەر و سەربازانی سوپای عێراق كە لە وەزارەتی بەرگری دەكرێت، ماوەی یەك ساڵی پێویستە تا مامەڵەکانیان تەواو دەبێت.
لێدوانی فەرمی: یەكێك لەو كەسانە كە ئەفسەرێكی كوردی نێو سوپای عێراقە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- لە مانگی حەوتی ئەمساڵەوە مامەڵەی خانەنشینیم كردووە و تاوەكو ئێستا كە مانگی یەكی ساڵی تازەیە مامەڵەكەم تەواو نەبوو، لە مانگی حەوتەوەش یەك دینارم وەك مووچە پێنەدراوە.
- ئەم كێشەیە تەنیا بە کورد تایبەت نییە، بەڵكو كێشەی هەموو سەرباز و ئەفسەرێكی عێراقە، لە كاتی مامەڵەی خانەنشینی مووچەكەی ڕادەگیرێت تاوەكو ئەو كاتەی ناسنامەی خانەنشینی بۆ دەردەچێت.
- سەرجەم مامەڵەكانی خانەنشینی لە وەزارەتی بەرگریی ساڵێک یان زیاتری دەوێت، تەنانەت ئەگەر پاڵپشتی زۆر گەورە و بەهێزیشت هەبێت، ئینجا هەشت مانگی پێویستە بۆ تەواوکردنی مامەڵەکە، بۆیە بە گشتی ئەو كەسانە نزیكەی ساڵێك بێ مووچە دەبن لە كاتێكدا مامەڵەی خانەنشینی تەنیا چەند ڕۆژێكی دەوێت.
لەلایەکی دیکەوە: مەریوان قەرەنی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە ڕۆژانی داهاتوو بە نووسراوێكی فەرمی گرفتەكە ئاراستەی وەزارەتی بەرگریی عێراق دەکەین و بەدواداچوون بۆ هۆكارەکەی دەکەین، هاوکات لە گرفتەكە دەكۆڵینەوە و دەبێت بە زووترین کات چارەسەر بكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند پرۆژەیاسایەکی گرنگ کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی باڵیۆزە نوێیەکانی عێراق کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
بە واژۆی سوودانی لە دەرەوەی ڕێنماییەکان پلەی ژمارەیەک ئەفسەر بەرز دەکرێتەوە