ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران

شەیری بکە لە:
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران

ئاڵای هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا و ئێران

ئاڤا نیوز

 

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئەمریکا ئالوودەی ئەوە بووە کە سزا بەسەر ئێراندا بسەپێنێت.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە، ئەمریکا لە هەنگاوێکی نوێدا گەورەترین پاکێجی سزای بەسەر ئێراندا سەپاند کە زیاتر لە 50 کەسایەتی و 50 کەشتی کە کاریان لە بواری نەوتدا کردووە، گرتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی سەپاندنی سزاکانی سەر وڵاتەکەی لەلایەن واشنتنەوە دەڵێت، ئەمریکا گاڵتەی بە بنەما بنچینەییەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان کردووە، لەوانە: پرەنسیپی ڕێزگرتن لە سەروەری دەوڵەت و ئازادیی بازرگانیی نێودەوڵەتی. بەقایی ئەم سزایانەی ئەمریکا بە "ئالوودەبوون" وەسف دەکات. 

 

بەقایی پێی وایە، "ئەمریکا لە ڕێگەی کردەوەی تاکلایەنە و نایاسایی بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی ئامانجە نایاساییەکانی لەسەر سەکۆی نێودەوڵەتی وەک گاڵتەپێکردن ئەم سزایانەی ڕاگەیاندووە.

 

گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕووی دەمی قسەکانی دەکاتە ئەمریکا و دەڵێت، خەڵکی ئێران زۆر لەوە بەئاگاترە و لە نیازە خراپەکانی سزادەران وڵاتەکەمان تێدەگات، دەزانن سزادەران هیچ نیازێکیان نییە بەدەر لەوەی دەیانەوێت لاوازمان بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: