ژمارەیەک مووچەخۆر کە لەڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن
ئاڤا نیوز
پرۆژەی هەژماری من قۆناغێکی باش چووەتە پێش و لەمەودوا دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی لە هەولێر و دهۆک بە کاش نامێنێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 کرا و لە سێ ڕۆژی داهاتوودا تەواو دەبێت. فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە کە "هەژماری من"یان هەیە، بەبێ چاوەڕاونیکردنی لیستی مووچە ئەمڕۆ مووچەیان وەرگرت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ ئەم مانگە نزیکەی 220 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی ئەی تی ئێمەکانی هەژماری من مووچە وەردەگرن، بەراورد بە مانگی ڕابردووش نزیکەی 30 هەزار مووچەخۆر زیادکراون.
ئەمەش بزانە: بەگشتی تاوەکو ئێستا زیاتر لە 720 هەزار مووچەخۆر خۆیان لە پرۆژەکەدا تۆمارکردووە و 350 هەزاریان کارتیان وەرگرتووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی داتاکانی تیمی هەژماری من کە بۆ ئاڤا میدیا نێردراوە، ئەم مانگە دابەشکردنی مووچەی فەمانبەرانی مەدەنی لە پارێزگای هەولێر بە کاش نەماوە و هەمووی بووەتە دیجیتاڵی، لە مانگەکانی داهاتوودا لە دهۆکیش بۆ فەرمانبەرانی مەدەنی دابەشکردنی مووچە بە کاش نامێنێت. لە سلێمانیش پرۆسەکە بەردەوامە بەڵام کاتێکی زۆرتری دەوێت تاوەکو لەوێش تەواوی دابەشکردنی مووچە دەبێتە دیجیتاڵی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وردبینی تەواو بوو؛ کەی مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت؟
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دیوانی چاودێری دارایی عێراق: 25%ی فەرمانبەرانی کوردستان مووچەیان بەبانکی کراوە