وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لە دهۆک %84ـی خێزانەکان نەوتیان وەرگرتووە
- هەواڵ
- 8 کانوونی دووەم

دیمەنی دابەشکردنی نەوتی سپی، وێنە: محەممەد شوانی -ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئاماری پێنج مانگ دابەشکردنی نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومی بڵاوکردەوە لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل بەسەر خێزانەکاندا دابەشکراوە.
وێنە گەورەکە: دووەمین ساڵە لەسەریەک حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش هاتنی وەرزی سەرما نەوتی سپی دابەش دەکات، ماوەی پێنج مانگە پرۆسەکە دەستیپێکردووە و لەسنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ %84ـی خێزانەکان نەوتیان وەرگرتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، لە دهۆک نزیکەی 40 ملیۆن لیتر نەوتی سپی کە دەکاتە 197 هەزار و 83 بەرمیل نەوت دابەشکراوە و لە زاخۆ نزیکەی 10 هەزار لیتر کە 48 هەزار و 238 بەرمیل نەوت دەکات دابەشکراوە.
ئەمەش بزانە: تا ئێستا نزیکەی 250 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر نزیکەی ملیۆنێک و 248 هەزار خێزان لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دابەش کراوە، کە دەکاتە ڕێژەی 88% کۆی نەوتی دابەشکراو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 45 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق چوار بڕیار بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان دەردەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان