
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرامەرز ئەسەدی کونسوڵی گشتی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لە سەڵاحەددین، پێشوازی کردووە لە کونسوڵی نوێی ئێران، بەشێک لە گفتوگۆی نێوانیان باسکردن بووە لە بارودۆخ و و گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-1-2025 لە سەڵاحەددین، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرامەرز ئەسەدی کونسوڵی گشتی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی پیرۆزبایی لێ کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە لە ئەرکی نوێیدا.
زانیاریی زیاتر: لە دیدارەکە باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کراوە و جەخت لە گرنگیی پەیوەندییەکانی هەردوولا کراوەتەوە. جگە لەوە باسی گۆڕانکارییە نوێیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کراوە بە گشتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فەرامەرز ئەسەدی، مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو لەلایەن عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران فەرمانی بۆ دەرچوو، لە هەولێر ببێتە کونسوڵی نوێ لە شوێنی نەسڕوڵڵا ڕەشنوودی.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی، پێشوازی لە نەزمی حزوری، کونسوڵی گشتی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان کرد. کونسوڵی فەڵەستین ئەرکەکەی کۆتایی هات. سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەی. لەبەرامبەردا نەزمی حزوری سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد لەبەرامبەر ئەو پاڵپشتیەی کردوەیەتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی دزینی 150 ملیۆن دینار و بڕێک زێڕ دەستگیرکرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
400 ناوی دیکە لە کەرکووک چەکی قەرەبووی ماددەی 140ـیان بۆ دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبی شیوعی کوردستان کۆنگرەی هەشتەمی لەشاری دهۆک دەبەستێت