
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆنگرەی ئاکپارتی لە ئامەد، لەسەر پرسی ئاشتەوایی کورد و تورک چەند پەیامێکی بڵاوکردەوە و جەختی لە سەردەمی ئاشتەوایی تورکیا کردەوە بەوەی " برایەتی کورد و تورک وەک دیجلە و فورات وایە، لە دیوارەکانی ئامەد بەهێزتر و پێشکەوتووترە".
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە چوارچێوەی کۆنگرەی "هەشتەمی ئاکپارتی پارێزگاکان"دا سەردانی هەریەک لە ئامەد و ڕوهای لە باکووری کوردستانی کرد.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: سەقامگیری ئامەد سەقامگیری تورکیایە، ئاشتەوایی ئامەد ئاشتەوایی تورکیایە.
-برایەتی کورد و تورک وەک دیجلە و فورات وایە، لە دیوارەکانی ئامەد بەهێزتر و پێشکەوتووترە.
-ئیتر کاتی ئەوە هاتووە بە سەردەمی ناخۆشی تورکیا بڵێین، بوەستە.
- ئێمە تەنیا خۆشەویستی نا، بەڵکو کۆمەڵێک وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری کە هێندەی ماف و ئازادی گرنگە پیشکەشی ئامەدمان کردووە.
-ئێمە لەیەکتر زیاتر کێمان هەیە، وەک نینۆک و گۆشت واین بۆ یەکتر، جیاکردنەوەی زوڵم نییە؟
- وەک چۆن سەدەیەک پێش ئێستا لە پشت یەک وەستاین و وڵاتەکەمان لە دەستی ئیمپریالیستەکان ڕزگار کرد، ئێستاش پێکەوە سەدەی نوێی تورکیا بوونیاد دەنێین.
-لەبیرتان بێت، هەر وەک چۆن 81 پارێزگای تورکیا، تورکیا بەبێ ئامەد ناتەواو دەبوو، دیاربەکریش بەبێ تورکیا هەتیو دەبوو. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە شتی نوێ بڵێین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 21 چرکە لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: مامەڵەکردن لەگەڵ پووتین سەختە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەبەخشرێن