هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت: دەکرێت کێشەی مووچە بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت
- بزنس
- 12 کانوونی دووەم

دیمەنێک لە کۆبوونەوەی هاوپەیامانیی ئیدارەی دەوڵەت لە بەغدا
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت ڕایدەگەیێنێت، هیچ هەڵوێستێکی سیاسی لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نییە، جگە لە بواری تەکنیکی نەبێت. ئەویش دەکرێت لە ڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە چارەسەر بکرێت.
وێنە گەورەکە: هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت کە هەموو لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی عێراق لەخۆدەگرێت، بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا کۆبووەوە، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا بوو بەتایبەت پرسی مووچە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت:
- هاوپەیمانی جەخت لەوە دەکاتەوە ئەمساڵ دوایین ساڵی تەمەنی پەرلەمان و حکومەتە، لەسەر هەموو لایەن و هێزە نیشتمانییەکان وا دەخوازێت زۆر وریابن لە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی لە کارنامەی حکومەتدا هاتووەوە و لەسەری ڕێککەوتوون، بەشێوەیەک پشتگیری لە سەقامگیری بکات.
- هاوپەیمانی پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو پاکێجە چاکسازییە دارایی و ئابوورییانە ئاشکرا دەکات کە حکومەت پەسەندی کردووە و دەبێتە مایەی پاراستنی سەقامگیری دارایی و ئابووری. جەختیش لەوە دەکاتەوە هیچ هەڵوێستێکی سیاسی لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نییە، جگە لە بواری تەکنیکی نەبێت. ئەو پرسانەش دەتوانرێت لە ڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە چارەسەر بکرێن دوور لە پەرەسەندنی میدیایی.
- هاوپەیمانییەکە داوای کرد عێراق بەردەوام بێت لەسەر ئەو ڕێبازە جێگیرە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئاڵنگاریی و ڕووداوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان، بەشێوەیەک بەرژەوەندییەکانی عێراق بپارێزێت و دووربکەوێتەوە لە ململانێ و قەیرانەکان.
- لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی سووریا، هاوکات ئامادەیی عێراق بۆ پاڵپشتیکردن لە گەلی سووریا و چاودێریکردنی گۆڕانکارییە سیاسییەکان دووپاتی لەسەر کرایەوە.
باکگراوند: بڕیارە سبەی دووشەممە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق (کۆمار، حکومەت، پەرلەمان و ئەنجوومەنی دادوەری) و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە، تەوەری سەرەکیش چارەسەرکردنی پرسی مووچە و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان ئامادەکاری بۆ ناردنی لیستی مووچەی مانگی شەش دەکات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بەزووترین کات کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر ئێران زیان لە ئابووری عێراق دەدات