بەرپرسێکی ئەمریکا بۆ سەرۆک بارزانی: پشتگیری هەموو هەوڵێک دەکەین بۆ نزیکبوونەوەی لایەنە کوردییەکان لە سووریا
- کوردستان
- 15 کانوونی دووەم

سەرۆک مەسعود بارزانی و ڤیکتۆریا تەیلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە ڤیکتۆریا تەیلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد و لە دیدارێکدا پەیامی پشتگیریی ئەمریکای پێگەیێنرا بۆ نزیکردنەوەی لایەنە کوردییەکان لە سووریا.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، سەرۆک بارزانی هەوڵەکانی بۆ یەکڕیزیی لایەنە کوردییەکان لە سووریا چڕکردووەتەوە و بۆ ئەم مەبەستە نوێنەری خۆی ناردووەتەوە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە کوردییەکان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی بارەگای بارزانی لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک بارزانی و ڤیکتۆریا تەیلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەم بابەتانە تاوتوێ کران:
- لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و سووریا ئاڵوگۆڕ کرا.
- ڤیکتۆریا تەیلەر دەستخۆشی لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ناردنی نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ سووریا و دیدار لەگەڵ لایەنە کوردییەکانی سووریا و جەختیشی لەوە کردەوە ئەمریکا پشتگیریی هەموو هەوڵێک دەکات کە ببێتە هۆی لێکنزیکبوونەوەی لایەنە کوردییەکان و بەدیهاتنی سەقامگیری لە سووریا و ناوچەکە.
- پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان تاوتوێ کران.
- شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان بۆ دانوستاندنی نێوان لایەنەکان و خێرابوونی هەنگاونان بەرەو دامەزراندنی کابینەی تازەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
- هەڕەشەکانی دەرکەوتنەوەی تیرۆر و پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە باسکران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەبێت جووتیاران لە ماوەیەکی دیاریکراودا سەرجەم گەنمەکانیان ڕادەست بکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دووەم كاروانی ئەو حاجییانەی بەڕێگەی ئاسمانی گەشتیان كردبوو گەیشتەوە هەولێر
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە مەخموور زەویی نیشتەجێبوون کێشەی بۆ ژمارەیەک هاووڵاتی دروستکردووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن