
بارهەڵگرێک لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل کە کەلوپەلی لە تورکیاوە بۆ هەرێمی کوردستان گواستووەتەوە
ئاڤا نیوز
لە ماوەی ساڵێكدا زیاتر لە 21 هەزار تۆن كەلوپەل لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل دەستی بەسەردا گیراوە و ڕێگە نەدراوە داخیڵی هەرێمی كوردستان بكرێت ئەوەش بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی یاخود دەرنەچوونی لە كوالێتی كۆنتڕۆڵی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل ڕاگەیێنراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە: لە ماوەی ساڵێكدا بڕی 21 هەزار و 461 تۆن كەرەستەی جۆراوجۆر لە تاقیگە و لیژنە پەیوەندیدارەكانی سەر دەروازەكە، پەسەند نەكراون و زۆرینەی گەڕێندراونەتەوە و بەشێكیش لەناوبراون.
هۆكارە زانراوەكان: ئەو كەرەستانەی دەستیان بەسەردا گیراوە و ڕێگە نەدراون داخیڵی هەرێمی كوردستان بن لەگەڵ ڕێنماییەكانی كوالێتی كۆنتڕۆڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەگونجاون، زۆربەی كەلوپەلە دەست بەسەرداگیراوەكانیش دەرمان و كەلوپەلی تەندروستی و خواردن و خواردنەوە و بەرهەمەمی كشتوكاڵین، هەروەها كەرەستەی ڤێتێرنەری و بیناسازی لەنێویاندا هەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەبەخشرێن
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز