
دیمەنێک لە ئۆفیسی ئەنەکەسە دوای هێرشی گەنجانی شۆڕشگێڕ، سەرچاوە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە کۆبانێ گرووپێک هێرش دەکەنە سەر نووسینگەی ئەنەکەسە و کەلوپەلەکانی تێکدەشکێنن، ژماریەک هاونیشتمانیش بریندار دەبن.
چی ڕوویدا: ئەمڕۆ هەینی لە شاری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان لە کاتی بەڕێوەچوونی چالاکییەک بەبۆنەی تێپەڕبوونی 45 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی، گرووپێک بە ناوی گەنجانی شۆڕشگێڕ (الشبيبة الثورية) هێرش دەکەنە سەر بارەگای ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە).
زانیاری زیاتر: گرووپەکە بە دار و دەموچاوی بەستراو هێرشیان کردووەتە سەر بەشداربووانی چالاکییەکە، دواتر کەلوپەلەکانی ئۆفیسەکەیان تێکشکاندوون، بیڕێزییان بە ئاڵای کوردستان کردووە و دواتر ئاگریان لە بەشێکی کەلوپەلەکان بەرداوە.
لێدوانی فەرمی: سلێمان ئۆسۆ، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنەکەسە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، بەهۆی هێرشەکە دەیان لە بەشداربووانی چالاکییەکە بریندار بوون.
بۆچوونی بەرامبەر: گرووپی گەنجانی شۆڕشگێر لە پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) نزیکە، تاوەکو ئێستا میدیاکانی پەیەدە و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ڕووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
20 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی هەولێر باندێکی سێ کەسی بە تۆمەتی دانانی کامێرای نهێنی دەستگیر کرد