لە ساڵێکدا زیاتر لە 23 هەزار هاووڵاتی عێراقی داوای مافی پەنابەرێتییان لە وڵاتان کردووە
- عێراق
- 18 کانوونی دووەم

ژمارەیەک پەنابەری عێراقی لە کەمپەکانی ئەڵمانیا
ئاڤا نیوز
لە ساڵێکدا زیاتر لە 23 هەزار هاووڵاتیی عێراقی داوای مافی پەنابەرێتییان لە وڵاتان کردووە، لەو ژمارەیەش نزیکەی 24 پەنابەر گیانیان لەدەستداوە.
لێدوانی فەرمی: ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە ساڵی 2024، 23 هەزار و 400 کۆچبەر کە ڕەگەزنامەی عێراقیان هەبووە، داوای مافی پەنابەرێتیان لە وڵاتانی جیهان کردووە، هاوکات 24 هاووڵاتی عێراقی لەکاتی کۆچی نایاساییدا بە ڕووداوی جیاجیا گیانیان لەدەستداوە و 12 کۆچبەریش تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن.
زانیاریی زیاتر: داتاکانی داواکاری بۆ پێدانی مافی پەنابەرێتی تەنها بۆ ئەو کەسانە بووە کە تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵییەوەیە، چونکە ئەوانەی لە خوار 18 ساڵییەوەن مافی پەنابەرێتیی پێشکەش ناکەن.
باکگراوند: لە ساڵی 2015 تاوەکو دوایین ئاماری ساڵی 2024، 763 هەزار و 398 کەس کە لە عێراقەوە کۆچیان کردووە، داوای مافی پەنابەرێتیان لە وڵاتان کردووە، هاوکات 345 کۆچبەر لەڕێگەی کۆچی نایاساییەوە گیانیان لەدەستداوە، 248 کۆچبەریش بێسەروشوێنن، کە %95 هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی باڵیۆزە نوێیەکانی عێراق کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆڕێکی ساختەکاری و بەرتیل وەرگرتن لە شارەوانیی ناسریە هەڵوەشێندرایەوە