
هۆڵی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرەڕای ڕاگەیاندنی کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەران، کە چەند بڕگەیەیەکی لەخۆ دەگرت، بڕگەی دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە ئەوەی پەیوەندی بە نەوتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، بۆ خشتەی کای دانیشتنەکە زیاد کرا.
وێنە گەورەکە: ئەگەرچی لە دانیشتنی دوێنی پەرلەمانی عێراق بڕیاربوو دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە بدرێت، بەڵام بەشێکی زۆری پەرلەمانتارانی شیعە هۆڵی کۆبوونەوەیان جێهێشت و ڕێژەی یاساییان شکاند بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر ئەو بڕگەیە نەدرێت.
بۆچی گرنگە: بەگوێرەی هەمواری بڕگەی (ج) ماددەی 12 لە یاسای بودجە، تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان لە 6 دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار زیاد دەکرێت، لەسەر ئەو بنەمایەش هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ دەستپێدەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی پەرلەمانی عێراق خشتەی کاری دانیشتنی ڕۆژی سێشەممە 21-1-2025ی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکە 10 بڕگە لەخۆ دەگرێت کە بریتین لە:
یەکەم: دەنگدان لەسەر هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتی.
دووەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای باری کەسیێتی ژمارە 188ی ساڵی 1959
سێیەم: دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتیی موڵک و ماڵی داگیرکراو بە فەرمانی ئەنجوومەنی ناسراو بە "قیادەی سەورە"ــی هەڵوەشاوە.
چوارەم: دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبووردنی گشتیی ژمارە 27ی ساڵی 2016
پێنجەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بنەماکانی هاوتاکردنی بڕوانامە و پلە زانستییەکان
شەشەم: دەنگدان لەسەر بڕیار بەشێوەی ڕاسپاردە بۆ وەزارەتی پەروەردە
حەوتەم: دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای تەندروستی دەروونی
هەشتەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای سەندیکای وەرزشوانانی عێراقی.
نۆیەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای خوێندنی باڵا-ناحکومی.
دەیەم: ڕاپۆرتی لیژنەی کاتیی پەرلەمانی بۆ بەدواداچوونی پاراستنی موڵک و ماڵی دەوڵەت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەبەخشرێن
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە