
ئیلۆن مەسك- وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ئیلۆن مەسک، سکاڵا لەسەر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای OpenAI و هاوبەشەکەی تۆمار دەکات، بەهۆی هەڵخەڵەتاندنی بەکارهێنەرانی ChatGPT کە ماڵپەڕێکی زانیارییە لەڕێی نووسین و دەنگەوە وەڵامی هەموو پرسیارێک دەداتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئیلۆن مەسک، خاوەن کۆمپانیای تێسلا، ئێکس و سپەیس ئێکس، سکاڵا لەسەر سام ئاڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای OpenAI و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە تۆمار کردووە و دەڵێت: کۆمپانیاکە خیانەتی لە بەڵێنەکانی کردووە کە کاردەکات بۆ سوودگەیاندن بە مرۆڤایەتی، لەکاتێکدا لە زیان زیاتر هیچ سوودێکی نەبووە؛ ئەمە لەپاڵ ئەوەی ملیاران دۆلاری بە هاوبەشیی لەگەڵ کۆمپانیای مایکرۆسۆف قازانج کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو داواکارییەی مەسک لە سانفرانسیسکۆ تۆمارکراوە، هاتووە : ئاڵتمان و گرێگ برۆکمان هاوبەشی کۆمپانیای OpenAI سەرەتا بەڵێنیان داوە کۆمپانیایەکی سەرچاوە کراوە و قازانج نەویست دروست بکەن، بەڵام ئێستا دەبینین کۆمپانیاکە چۆن لە خەڵکی قازانج دەکات بەتایبەت لە ChatGPT.
ئەمەش بزانە: ماڵپەڕ یاخود بەرنامەیChatGPT کە لەلایەن کۆمپانیای OpenAI خاوەندارییەتی دەکرێت، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەیدا بە بەلاش بەکاردەهێنرا، بەڵام دوای ئەوەی لە مانگی 11-2022 دامەزرا و لەماوەی شەش مانگدا دەنگی دایەوە کرایە پارە؛ سکاڵاکەی مەسکیش لەم چوارچێوەیەوە خۆی دەبینێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی