فەتواكانی 14 ساڵی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە لە كتێبێكدا كۆدەكرێنەوە
- کولتوور
- 20 کانوونی دووەم
بەرهەمی 14 ساڵی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای کوردستان
ئاڤا نیوز
یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان 200 فەتوای ئەنجوومەنی باڵای فەتوا كە بەرهەمی 14 ساڵی ڕابردووە لە كتێبێكدا كۆدەكاتەوە و بڵاوی دەكاتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کتێبی (فەتواکانی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا) یەکێکە لەو کتێب و سەرچاوە گرنگانەی کە بۆ یەکەم جارە لە مێژووی کورد بە کۆمەڵێک فەتوای گرنگ و ناوازە بە شێوازی زانستی و توێژینەوە و یەکانگیر لەگەڵ قورئان و فەرمودە دەکەوێتە بەر دیدی خوێنەران و بڵاودەبێتەوە.
- لەناو کتێب و سەرچاوە زانستییە ئایینییە کوردییەکان ئەمە بە یەکەم کتێب دادەندرێت، کە بەرهەمی مەلای کوردە و فەتوای کوردی بە شێوازی زانستی و ئەکادیمی لەخۆ دەگرێت، یەکێکیشە لەو بەرهەمە تایبەتانەی لە مێژووی یەکێتیی زانایان لە بواری فەتوا کۆکراوەتەوە.
- نزیکەی دوو ساڵە وەک یەکێک لە کارە لەپێشینەکان بە ئەنجام گەیاندنی ئەم پرۆژەیە بووە، تا ڕەنجی زانایانی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا نەفەوتێت و ببێتە سەرچاوەی زانیاری و کارئاسانی لەبەر دەستی زانایان و زانستخوازان، سەرجەم ئەو فەتوایانەی لە نێوان ساڵانی 2010 تا 2024 دەرکراون، لەم کتێبە ناوازە دووبەرگییە و بە قەبارەی 900 لاپەڕە کۆکراونەتەوە کە ژمارەیان 200 فەتوای فەرمی جیاجیایە لە بواری پەرستش و مامەڵە و بابەتە هاوچەرخ و نوێیەكان.
باكگراوند: یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، رێكخراوێكی پیشهیی تایبهت به كاروباری زانایانی ئایینی كوردستانه، بارهگای سهرهکی له ههولێره، بۆ یهكهمجار له رۆژی 21-9-1970 له گهڵاڵهی ناوچهی باڵهكایهتیی سهر به پارێزگای ههولێر به چاودێری و ئامادهبوونی مهلا مستهفای بارزانی دامهزراوه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زاخۆ گەورەترین فێستیڤاڵی هونەری و کولتووری بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن بەردەوامە