ئاڤا نیوز
ژمارەیەک خانەنشین دەستکاری خزمەتی خانەنشینییان کراوە و کەمکراوەتەوە، ئێستا لە ڕێی ئاڤاوە داوای گەڕاندنەوەی مافی خۆیان دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی 200 فەرمانبەر و مامۆستای خانەنشینکراو، کە ساڵانی 1945 بۆ 1950 لەدایکبوون و خزمەتی 40 بۆ 45 ساڵیان هەیە، وەک خۆیان دەڵێن خزمەتەکەیان بۆ 35 ساڵ کەمکراوەتەوە، ئێستا کە بڕیاری هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان جێبەجێ دەکرێت، بڕی 200 تاوەکو 300 هەزار دینار جیاوازی مووچەیان هەیە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد عەلی، ئەندامی دەستەی باڵای یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ویستمان سكاڵا تۆمار بکەین لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی، بەڵام وتیان بابەتەکە پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمەوە هەیە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان کردووە. بەپێی ئەو زانیارییەی دەست ئاڤا کەوتووە:
٠ ئەو کەسانە بەگوێرەی یاسای ژمارە 27ی ساڵی 2006ی هەموارکراو خانەنشین کراون، ساڵی خزمەتیان بۆ هەژمار نەکراوە و لەسەر 80%ی مووچەکەیان خانەنشین بوون، بۆیە کە خزمەتی 40 بۆ 50 ساڵیان هەبووە، بۆیان کەمکراوەتەوە بۆ 35 ساڵ.
٠ دواتر فۆرمێکیان پێ پڕکراوەتەوە و 90 ڕۆژیان خراوەتە بەردەم تاوەکو هەر تێبینییەکیان هەبێت تانە لە بابەتەکە بدەن، بەڵام کەس تانەی لێنەداوە و بێدەنگ بوون.
٠ بۆ گەڕاندنەوەی ساڵانی خزمەت و هەژمارکردنی بۆ ئەو خانەنشینانە، دەبێ وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاری لەسەر بدات، بۆ ئەوەی بەگوێرەی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014 مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، ئەوەش مافی خۆیانە.
باکگراوند: لە ساڵی 2014 یاسای ژمارە 9ی خانەنشینی لە عێراق دەرکرا، هەروەها لە ساڵی 2019 بۆ جاری یەکەم یاساکە هەموار کرایەوە، بەگوێرەی یاساکە ساڵانی خزمەت بۆ خانەنشین هەژمار دەکرێت، ئەو خانەنشینانەی هەرێمی کوردستانیش بەگوێرەی ئەم یاسایە مووچەکانیان لەگەڵ خانەنشینانی عێراق هاوتا دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی نانەوتی مانگی شەشی ئامادە کردووە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبادی داوا دەکات گرفت بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دروست نەکرێت