
ئاڤا نیوز
لە مەراسیم و نمایشێكی تایبەتدا، رۆژی شەممە دووی ئادار لە سینەما هەولێر پێنج كورتە فیلمی كوردی نمایشدەكرێت.
چیرۆكی سەرەكی: دەزگای كولتووری كوردڕاوم، بە هاوكاری سینەما هەولێر نمایشەكەیان رێكخستووە و فیلمەكان بەرهەمی سینەماكارانی كوردن و هەر یەكێكیان لە چەندین فێستیڤاڵی جیهانیدا بەشدارییان كردووە.
لێدوانی فەرمی: ئیدریس عەبدی، بەرپرسی فایلی سینەما لە كوردڕاوم بە ئاڤا نیوزی راگەیاند: پێنج كورتەفیلم نمایشدەكرێن دووانیان فیلمی بەڵگەیین، هەموویان بەرهەمی سینەماكارانی كوردن و لە چەندین فێستیڤاڵی گەورەی دنیا بەشدارییان كردووە و پێمانخۆشبوو بینەرانی كوردیش بیانبینن.
زانیاریی زیاتر: دەرهێنەرانی فیلمەكە لە سینەما ئامادەدەبن و دوای نمایش گفتوگۆی كراوە لەسەر فیلمەكان دەكرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نمایشی فیلمەكان كاتژمێر چواری دوانیوەڕۆ دەبێت لە سینەما هەولێر، دواتریش لە مەراسیمێكی دیكەدا لە سلێمانیش نمایشێكی دیكە بۆ فیلمەكان رێكدەخرێت.
بۆچی گرنگە: هەر پێنج كورتە فیلمەكە كوردین، چیرۆكی فیلمەكان پەیوەندییان بە ژیانی كۆمەڵایەتی خەڵكی كوردستانەوە هەیە و بابەتەكانی لە ناو كۆمەڵگەوە وەرگیراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی