ئاڤا دوایین زانیاری سەبارەت بە پرۆسەی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بڵاودەكاتەوە
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
فەرمانبەرانی گرێبەست پەیامێكی ناڕەزایی توند سەبارەت بە دواكەوتنی ڕێككارەكانی بەهەمیشەییكردنیان بڵاودەكەنەوە و ئاڤا میدیاش بەدواداچوون بۆ دوایین ڕێككارەكانی پرۆسەكە دەكات و لە زاری سەرچاوەی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیران زانیاریی نوێ بڵاودەكاتەوە.
وێنە گەورەكە: بە بڕیاری سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، فەرمانبەرانی گرێبەست لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێن بە هەمیشەیی، ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ڕێككارەكانی پرۆسەكەیان تەواو كردووە و بڕیارەكە لەسەر ڕەزامەندیی وەزارەتیی دارایی عێراق وەستاوە.
بڵاوكراوەی فەرمی: فەرمانبەرانی گرێبەست كە ژمارەیان 31 هەزار كەسە، پەیامێكیان ئاراستەی وەزارەتی دارایی كردووە و دەڵێن: ئێمە وەک فەرمانبەرانی گرێبەستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاگادارین بە شێوەی نهێنی بە گشت دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانتان گوتووە كە جارێ فۆرمەکان مەگەڕێننەوە بۆ وەزارەت بۆیە ئاگادارتان دەکەینەوە لە گشت ڕێکارەکان ئاگادارین، ئەگەر ئەم پرۆسەیە فۆرمەکان وەرنەگرن کار لەسەر بە هەمیشەییکردنی گرێبەست نەکرێت، هەڵوێست وەردەگرین.
لێدوانی فەرمی: سەبارەت بە ناوەڕۆكی پەیامەكەی فەرمانبەرانی گرێبەست، بەرپرسێكی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەهیچ شێوەیەك كارەكانی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست نەوەستێندراون و بەهیچ وەزارەتێكیش نەگوتراوە كە فۆڕمەكان نەگەڕێنێتەوە.
- ئەو بەرپرسە باڵایەی ئەنجوومەنی وەزیران ڕاشیگەیاند: ڕێككارەكان لای هەرێمی كوردستان تەواو بوونە و چەند جارێك شاندی باڵای هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی بابەتەكەی لەگەڵ شاندی باڵای عێراق باس كردووە و باسیان لە چۆنیەتی بەهەمیشەییكردنی ئەو فەرمانبەرانە كردووە، چەند هەنگاوێك چوونەتە پێشەوە بەڵام تاوەكو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری كۆتایی لێ نەداوە.
- لە كۆبوونەوەكانی ڕۆژانی داهاتووی شاندی باڵای هەولێر و بەغدا درێژە بە گفتوگۆی بابەتەكە دەدرێت و بەیەكەوە ڕێككارێك دەدۆزنەوە بۆ ئەوەی كارەكەیان بە یاسایی بكرێت و بودجەی پێویست بۆ مووچەی ئەو فەرمانبەرانەش لەنێو كۆی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
22 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لە گوشاری سیاسی و دیپلۆماسیی بەردەوام دەبێت بۆ ناردنی مووچە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە