دوای 50 ساڵ ئەمریکا ناوەڕۆکی کتێبێک ئاشکرا دەکات کە باس لە کۆتاییهاتنی جیهان دەکات
- کولتوور
- 22 کانوونی دووەم
بەرگی کتێبی ''چیرۆکی ئادەم و حەوا''
ئاڤا نیوز
دوای پێنج دەیە لە مانەوەی بە نهێنی، دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا ناوەڕۆکی کتێبێک ئاشکرا دەکات کە وردەکارییەکانی کۆتاییهاتنی جیهان دەخاتەڕوو.
چیرۆکی سەرەکی: کتێبەکە بە ناوی ''چیرۆکی ئادەم و حەوا''یە و لەلایەن کارمەندێکی پێشووی هێزی ئاسمانی ئەمریکا و توێژەری زانستی نەبینراو "عالەم الغیب" لە ساڵی 1966ـەوە نووسراوە و 200 لاپەڕەیە، بەڵام کتێبەکە نەخرایە بەر دەستی خوێنەران و لەبەر ئەو وردەکارییانەی ناوی کە باس لە چۆنییەتی کۆتایی هاتنی جیهان دەکات بەنهێنی مایەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێکی کەمی کتێبەکە لە ساڵی 2013 ئاشکرا کرا، بەڵام دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا بە نیازە ئەم ساڵ بەتەواوی کتێبەکە ئاشکرا بکات.
بۆچی ئەمریکا ئەم کتێبەی بە نهێنی هێشتووەتەوە؟
ئەو نووسەرە بە بۆچوونی خۆی تیۆرێکی بۆ کۆتاییهاتنی جیهان داناوە و نووسیویەتی و دەڵێت:
- هەسارەی زەوی لە هەر شەش هەزار و 500 ساڵ جارێک ڕووبەڕووی کارەساتێکی گەورە دەبێتەوە، وەک لافاوێکی گەورە کە هاوشێوەی تۆفانە گەورەکەی پێغەمبەر نوح دەبێت.
نووسەر ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو شەش هەزار ساڵە کۆتایی هاتووە و بەم زووانە ئەم کارەساتە ڕوودەدات و جیهان کۆتایی دێت.
- سیناریۆی کۆتایی هاتنی جیهان بە ڕوودانی تسونامییەکی گەورە دەستپێکردووە شارە گەورەکانی وەک لۆس ئەنجلۆس و سانفرانسیسکۆ نوقمی ئاو دەبن، بەشێوەیەک کە کیشوەری ئەمریکای باکوور لە ماوەی سێ کاتژمێردا لە ناو دەچێت.
- ئەم ڕووداوە بۆ هەر حەوت کیشوەرەکە دووبارە دەبێتەوە و هەموویان لەناو دەچن و ئاراستەی جەمسەرەکان بە هۆی گەرمی زۆر پێچەوانە دەبنەوە و هەموو بەستەڵەکەکان دەتوێنەوە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئەم کتێبە مشتومڕێکی زۆری لە نێوان زانایانی جیۆلۆجی دروستکردووە و هیچ کامەیان پشتگیری لێناکەن و پشتڕاستی ناکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی