بەشێك لە خانەنشینان بۆ گەڕاندنەوەی ساڵانی خزمەتیان هانایان بۆ ئاڤا هێناوە
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم

ژمارەیەک خانەنشین و کارمەندێکی بانک لە کاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان
ئاڤا نیوز
نزیكەی 200 خانەنشین كە دەستكاری خزمەتی خانەنشینییان كراوە و لێیان كەمكراوەتەوە، لە ڕێی ئاڤا میدیاوە داوای گەڕاندنەوەی مافی خۆیان دەکەن. هاوکات دەڵێن تەنانەت فۆرمی تانەلێدان لە حیسابكردنی ساڵانی خزمەتمان پێ نەدراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو خانەنشینانە لەدایكبووانی 1949 و 1950ـن و خزمەتی 40 بۆ 45 ساڵیان هەیە و خزمەتەكەیان بۆ 35 ساڵ كەمكراوەتەوە، ئێستا كە بڕیاری هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان جێبەجێ دەكرێت، بڕی 200 تاوەكو 300 هەزار دینار لە مووچەیان کەمدەکرێتەوە.
زانیاریی تایبەت: بۆ بەدواداچوونی گرفتی ئەو خانەنشینكراوانە، ئاڤا پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان کرد و بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا کەوتووە:
- ئەو کەسانە بەگوێرەی یاسای ژمارە 27ی ساڵی 2006ی هەموارکراو خانەنشین کراون، ساڵی خزمەتیان بۆ هەژمار نەکراوە و لەسەر 80%ی مووچەکەیان خانەنشین بوون، بۆیە کە خزمەتی 40 بۆ 50 ساڵیان هەبووە، بۆیان کەمکراوەتەوە بۆ 35 ساڵ.
- دواتر فۆرمێکیان پێ پڕکراوەتەوە و 90 ڕۆژیان خراوەتە بەردەم تاوەکو هەر تێبینییەکیان هەبێت تانە لە بابەتەکە بدەن، بەڵام کەس تانەی لێنەداوە و بێدەنگ بوون.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ڕەسول، مامۆستای خانەنشینكراو هانای بۆ ئاڤا هێناوە كە زۆربەی ئەو خانەنشینانە بەهیچ جۆرێك ئەو فۆرمەیان پێ نەدراوە، تا پڕی بكەنەوە و تانە لە دیاریكردنی ساڵانی خزمەتیان بگرن، بۆیە دوای تێپەڕبوونی 90 ڕۆژیش وا حیساب كراوە كە هیچ گلەیی و گازەندەیان لە دیاریكردنی ساڵانی خزمەتیان نییە و زۆربەیان تەنیا 35 ساڵ خزمەتیان بۆ هەژماركراوە.
چارەسەر چییە: بۆ گەڕاندنەوەی ساڵانی خزمەت و هەژمارکردنی بۆ ئەو خانەنشینانە، دەبێ وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاری لەسەر بدات، بۆ ئەوەی بەگوێرەی یاسای ژمارە 9ی ساڵی 2014 مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، ئەوەش مافی خۆیانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وردبینی تەواو بوو؛ کەی مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت؟
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دیوانی چاودێری دارایی عێراق: 25%ی فەرمانبەرانی کوردستان مووچەیان بەبانکی کراوە