هۆشدارییەک لە وەزارەتی داراییەوە بۆ دەزگا میدیاییەکان: ڕووبەڕووی دادگاتان دەکەینەوە

  • بزنس
  • 21 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
هۆشدارییەک لە وەزارەتی داراییەوە بۆ دەزگا میدیاییەکان: ڕووبەڕووی دادگاتان دەکەینەوە

لۆگۆی وەزارەتی دارایی و ئابووری. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری بە دەزگا میدیاییەكان و پەیجە ڕۆژنامەوانییەكان دەدات لە بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست بەناوی وەزیری دارایی یاخود هەر دامودەزگایێكی دیكەی سەر بە وەزارەتی دارایی، بە پێچەوانەوە لایەنی كەمتەرخەم ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

وێنە گەورەكە: ماوەیەكە چەندین میدیا و دەزگای ڕاگەیاندن و پەیجە ڕۆژنامەوانییەكانی نێو سۆشیال میدیا، كەوتوونەتە بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست و چەواشەكارانە بە ناوی وەزیری دارایی و ئابووری، یاخود بەكارهێنانی دەستەواژەی 'سەرچاوەی تایبەت لە وەزارەتی دارایی'، بەتایبەت لە پرسی مووچە و داهاتی ناوخۆ و كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ لە پرسە داراییەكان.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیێنراوێكدا بۆ ڕای گشتی ڕوون دەكاتەوە، هەموو ئەو لێدوان و هەواڵانەی بەناوی وەزیری دارایی بڵاو کراونەتەوە سەرجەمیان درۆیەکی پەتییە.

زانیاریی زیاتر: ڕاگەیێنراوەکە دەڵێت، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، نزیکەی دوو مانگە لێدوانی بۆ هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن نەداوە و هەر دەزگا و سایت و پەیجێکیش هەواڵی ناڕاست بە ناوی وەزیری دارایی یاخود هەر دەزگایەكی سەر بە وەزارەت بڵاو بکاتەوە، ناچارین ڕووبەڕووی یاسایان بکەینەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ