
هونەرمەندی ناوداری کوردستان، 'محەممەدی ماملێ'
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ 26 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری کوردستان، 'محەممەدی ماملێ' تێپەڕبوو، گەشتی هەواڵەکانی کولتوور و هونەری ئاڤاش تەرخانکرابوو بۆ یادی ماملێ، لە بەشێکی شارەکانی کوردستانیش بە چالاکی جۆراوجۆر یادی کرایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ماملێ ئەو دەنگە ڕەسەنەی کەم کورد هەیە لەگەڵ ئاواز و گۆرانییەکانیدا یادگاریی و بەسەرهاتێکی نەبێت و هەر گوێت لە دەنگی ماملێ ئەبێ هونەری ڕەسەنت بیردەکەوێتەوە و ئەمرۆ بەهۆی ساڵڕۆژی کۆچی دواییەوە چەندین چالاکی جۆراوجۆری بۆ یادی ئەو هونەرمەندە ناسراوە لە شارەکانی کوردستان کرا.
زانیاریی زیاتر: نازناوی ماملێ چیرۆکێکی تایبەتی لە پشتە، لەکاتی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیدا، بژمێرەکانی سەردانی ماڵیان دەکەن و لە باوکی دەپرسن ناوت چییە، ئەویش وتوویەتی '' سەعید مام عەلی"، بژمێرەکانیش "سەعید ماملێ" دەنووسن چونکە لە زمانی فارسیدا پیتی ' ع ' لە قسەکردنا دەرنابڕن، بەهۆیەوە ئەو نازناوەی دەڕواتە ناو خەڵکەوە و ئێستا ڕەمزێکی گەورەی هونەری کوردییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماملێ ناوی تەواوی 'محەممەد عەلی سەعیدە' لە ساڵی 1925 لە شاری مهاباد لە دایکبووە، خاوەنی حەوت کوڕ و دوو كچە. ئەم هونەرمەند لە ماوەی 56 ساڵی تەمەنیدا نزیکەی 328 گۆرانی تۆمار کردووە.
باکگراوند: هونەرمەند ماملێ، ساڵی 1999 لە شاری مهاباد لە دوای 5 ساڵ بەڕێکردنی نەخۆشییەکی سەخت کۆچی دوایی دەکات، هەر لەوێش لە مەراسیمێکی گەورەدا بەخاک دەسپێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
12 کاتژمێر لەمەوپێش