
پڕۆژەی ئاوی ئیفراز دووی هەولێر
ئاڤا نیوز
دوای لەکارکەوتنی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز دوو لە شاری هەولێر، کێشەی ئەو پڕۆژەیە چارەسەرکرا و ئێستا ئاو دەگاتە ئەو ماڵانەی کە بەهۆی لەکارکەوتنی ئیفراز دووەوە بێ ئاو بوون.
چیرۆكی سەرەكییەکە: ڕۆژی هەینی 16-2-2024، هەورەبرووسكە لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز دووی هەولێری دا، بەهۆیەوە بەشی كارەبای پڕۆژەكە لەكاركەوت، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان دەڵێت پڕۆژەکە چاککرایەوە و ئیستا هیچ کێشەی نییە.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ چاکردنەوەی ئاو و ئاوەرۆی پارێزگای هەولێر ماوەی 10 ڕۆژ زیاترە خەریکی چاککردنەوەی پڕۆژەکەن و کێشەکەیان چارەسەرکرد.
زانیاری زیاتر: ئێستا 75%ـی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز دوو کاردەکات و لە چەند رۆژی داهاتوودا بەتەواوەتی پڕۆژەکە دەکەوێتەوە کار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
54 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن