ئاڤا نیوز
بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، هەروەها بەهۆی زۆری ژمارەی خانەنشینبووان لە هەندێک شوێن بۆشایی دروست دەبێت، گرفتەکەش زیاتر دووچاری وەزارەتی پەروەردە دەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای بڕیاری جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، گرفتێک بۆ وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستبووە. بەر لە هەمووان وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دووچاری کێشە کردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: مامۆستا عومەر محەممەد ئەمین، جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- ئەو بڕیارە گرفتێکی زۆری بۆ پەروەردەی سلێمانی دروست کردووە، ئەمساڵ بۆ پسپۆڕی تایبەت لە پۆلی 12 لە قوتابخانەیەک نەمانتوانیوە یەک مامۆستا دابنێین و ئەو بۆشاییە پڕ بکەینەوە، کەچی ئێستا قوتابخانەی شەهید جەمال تاهیر 18 مامۆستای بەیەکەوە خانەنشین دەبن، ئەم بۆشاییە چۆن پڕ دەکرێتەوە!.
- بەپێی بڕیارەکە دوو هەزار و 821 مامۆستا و فەرمانبەر لە پەروەردەی سلێمانی خانەنشین دەبن. ئەگەر چارەسەر نەکرێت گرفتەکە زۆر گەورەیە.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا میدیا لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە قسەی کردووە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە دەڵێت: تا ئێستا هیچ پلانێک نییە بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئەو مامۆستایانە، چونکە بڕیارەکە تازە جێبەجێ کراوە. هاوکات بڕیاری دامەزراندنی میلاکی نوێ نییە و ئەو بڕیارە پێویستە لەلایەن بەغداوە بدرێت کە مامۆستای نوێ دابمەزرێنێت، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە بە شێوەیەکی کاتی پلانی دووبارە داڕشتنەوەی میلاکات لە قوتابخانەکان جێبەجێ دەکرێت.
جگە لە کەرتی پەروەردە، گرفتەکە ڕووبەڕووی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانیش بووەتەوە، هەر لەمبارەیەوە کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی، بە ئاڤا میدیای وتووە: بەهۆی بڕیارەکەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 18 فەرمانبەرمان خانەنشین بوون، لە کاتێکدا لەماوەی ڕابردوو داوای 25 کارمەندی نوێمان کردبوو، چونکە کارمەندمان کەمە، بەم بڕیارە ئاستەنگی زۆر بۆ کارەکانمان دروست دەبێت.
باکگراوند: ڕۆژی 15-1-2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنی ئاسایی خۆی بڕیاریدا تەمەنی یاسایی خانەنشینی فەرمانبەران بکرێتە 60 ساڵ، بەمەش لە هەموو هەرێمی کوردستان زیاتر لە 37 هەزار فەرمانبەر بەم بڕیارە خانەنشین دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بۆ وەزارەتەکان: تا یەکشەممە لیستی مووچەی مانگی سێ بنێرن
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بانكەكان لەڕۆژانی پشوودا مووچە دابەش دەكەن