ئیلهامبەخشی ئیمارات بۆ هەرێمی کوردستان

ئیلهامبەخشی ئیمارات بۆ هەرێمی کوردستان

 

ئیمارات و حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک نمونەی مۆدێلێکی سەقامگیر لە ناوچەیەکدایە کە تووشی گێژاوێکی گەورەی دابەشبوون بووەتەوە. 

 

شێخ محەممەد بن زاید نەهیان، سەرۆکی ئیمارات، لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و تاوتوێی ڕێگاکانی گەڕاندنەوەی سەقامگیریی بۆ ناوچەکەیان کرد، وڵاتەکە ئاگاداریی ناسەقامگیری ناوچەکەیە.

 

ڕەنگە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ڕۆژێک باجی ناسەقامگیری بدات، لە کاتێکدا ڕووبەڕووی قەیرانی ئاڵۆزتر دەبێتەوە. یەکێکیان لەبەرانبەر حکومەتی ناوەندی بەغدا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چەند دەیەیەک لەمەوبەر، یەکێکی دیکەش مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو، بەهۆی ئەو درزە ناوخۆییەی نێوان کورد خۆی لە  بەشی ڕۆژهەڵاتی عێراق، ئەمە درزێکە کە تا ئێستا چارەسەر نەکراوە.

 

مرۆڤ تەنیا دەتوانێت خەیاڵ بکات کە دەوڵەتی عێراق چەند وزەی بەفیڕۆ چووە، کە بە ناچاری مامەڵەی لەگەڵ ئەو کێشانەدا بکات کە لە دوای سەرهەڵدانی نەتەوەی مۆدێرن لە کۆتایی سەردەمی عوسمانییەکانەوە کەڵەکە بوون، لەبری ئەوەی هەوڵی ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە گەورەکان بدات کە بە درێژایی تەمەنی سەریان هەڵداوە.

 

ئێران بێ وەستان کارى کردووە بۆ لێکترازاندنی ناوچەکە، بە کەڵک وەرگرتن لە لاوازى دەوڵەتى عێراق، لە ئەنجامى نەمانی ڕۆڵى حکومەتی بەغدا وەک زامنکارێکى ئاشتى و سەقامگیرى لە ناوچەکەدا.

 

ئێران لە هەموو ململانێیەکدا وەبەرهێنانی کردووە، تا ئەو ڕادەیەی کە زۆرجار قەیرانەکانیشی لە ژێر کۆنتڕۆڵی دەرچوون. کردەوە سەربازییەکانی ئیسرائیل لەدژی دەستدرێژی ئێران بووە هۆی دروستکردنی دۆخێک کە حزبوڵڵای لوبنان وەک بیانوویەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیل و پشتیوانی لە دۆزی فەلەستین بەکاربهێنێت، لە هەمان کاتدا بەردەوام ئەوە دەرفەتێک بووە بۆ تاران تا دەستوەردان بکات، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی قەیرانێک بۆ تەواوی ناوچەکە کە دواجار بووە هۆی خراپبوونی دۆخی لوبنان لەسەر حیسابی خودی پڕۆژەی نیشتمانی لوبنان.

 

سیناریۆی هاوشێوە جار لە دوای جار پەرەیسەندووە، لە یەمەنیش یەکێتی وڵاتەکە نەما، چونکە وڵاتەکە لە نێوان باکوور و باشووردا دابەش بوو، پێش ئەوەی بخزێتە ناو قەیرانێکی گەورەوە کە هەڕەشە لە بوونی وڵاتەکە بکات، هەروەها لە سووریاش وابوو کە هەموو گرووپەکان لە شەڕدا بوون بۆ ئەوەی کۆنترۆڵکردنی سووریا بەدەستبهێنن، لەکاتێکدا خەبات بۆ مانەوەی دەوڵەتی نەتەوەیی ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی بەردەوام بووەتەوە.

 

هەموو جۆرە ململانێیەک کە ئێران پشتیوانی کردبێت، پەرەی سەندووە و بووەتە شەڕێک کە ڕووبەڕووی کەمینەکان بووتەوە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەک لە ڕۆژانی کۆتایی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دا بینەری ئەوە بووین.


هەرگیز نەدەبوو پرسەکە پرسێکی مانەوە و لەناوچوون بێت، دەبوو بەشار ئەسەد وەک سەرکردەیەکی شکستخواردوو بە بێدەنگی بڕوات، هەرگیز نەدەبوو پارچە پارچەبوونی وڵاتێکی وەک سووریا ڕووبدات، کە پێشتر پێگەی تایبەتی خۆی هەبووە لە ناوچەکەدا، لە کاتێکدا شایەتحاڵی دووبارە دابەشبوونی عێراق بووین لە دوای لەشکرکێشی ئەمریکا و ئێرانەوە.

 

داگیرکاری دیاردەیەکی مەترسیدارە و کەس ناتوانێت پێشبینی دەرئەنجامەکەی بکات و نازانین لە کۆتاییدا کۆنترۆڵی وڵاتێک بە دەستی کێ دەبێت؟

 

دیدارەکەی ئەبوزەبی لە نێوان سەرکردەکانی ئیمارات و هەرێمی کوردستان گرنگییەکی ناوازەی هەیە.

 

شێخ محەممەد بن زاید نەهیان، سەرکردەیەکە کە میراتێکی یەکگرتوویی گرتووەتە دەست کە لەلایەن شێخ زاید بن سوڵتان نەهیانی خوالێخۆشبوو دروست کراوە، کاتێک دەستی بە پڕۆژەیەکی گرنگ کرد بۆ گۆڕینی ڕەوتی مێژوو، لە سەردەمێکدا کە هەلومەرجەکە دەبووە هۆی پارچە پارچەبوونی دەوڵەتەکەی، شێخ زاید کەسی شیاوی دیارکرد بۆ خزمەتی بەرژەوەندییەکانی نیشتمانەکەیان سەرەڕای کەمی سەرچاوە سنووردارەکان لەو کاتەدا.

 

لێرەدا باس لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو دەکەین، کە سەرۆکی میرنشینەکان کۆبوونەوە بۆ ئەوەی بەرژەوەندی گەلەکەیان بخەنە پێش بەرژەوەندی خۆیان.

 

ئەمە میراتی شێخ زایدە بۆ شێخ محەممەدی کوڕی کە لە تەمەنی منداڵیدا و لەسەرەتای تەمەنیدا ئیماراتی بینیوە و تێگەیشتووە لەوە کە چۆن بەرژەوەندی گەل پێش بەرژوەندییە تاکە کەسییەکان بخات، ئەمەش میراتێکی ناوازەیە بۆ ئەو کەسەی دەبێتە میراتگر. 

 

دیداری نێوان ئەو دوو سەرکردەیە لە ڕوانگەی کوردیشەوە دەگمەنە، بەو پێیەی ئەمڕۆ لایەن هەیە لە هەرێمی کوردستان کار دەکات بۆ نەهێشتنی قەوارەی کوردی، لە کاتێکیشدایە ئەو لایەنە بانگەشە بۆ چەسپاندنی هەستی نیشتمانی بۆ عێراق دەکات.

 

لایەن هەیە کار دەکات بۆ نەهێشتنی یەکێتی نەتەوەیی عێراق لە کاتێکدا وا خۆیان نیشان دەدەن کە کار بۆ دۆزی یەکگرتوویی عێراق دەکەن، پێویست ناکات باسی پرسی مووچە بکەین، کە هەندێک بۆ فشارخستنە سەر فەرمانبەرانی کورد بەکاری دەهێنن. لە ڕوانگەی ئەوانەوە دەوڵەتی عێراق یەک نەتەوەیە بە مەرجێک خزمەت بە بەرژەوەندی ئێرانییەکان بکات.

 

ئێمە تەنیا دەبێت سەیری دۆخی پارچە پارچەبووی عێراق بکەین بۆ ئەوەی بزانین مامەڵە لەگەڵ داکۆکیکارانی یەکگرتوویی دەکەین یان لەگەڵ جوداخوازان. پێویست ناکات جەخت لەوە بکرێتەوە کە تا چەند جەستەی سیاسەتی عێراقی لەیەکتر جیا بووەتەوە.

 

ئەوەی لەلایەن ئەو لایەنانە دەکرێت تەنیا موزایەدەکردن بوە بەسەر فرۆشتنی نەوت لە ڕێگەی تانکەر و لۆریەکانەوە کە دەگوازرێنەوە بۆ ئەودیوی سنوور ئەمەش خزمەتی بە یەکگرتووی کورد کردووە.

 

پێویست ناکات هەوڵەکان بۆ پارچەپارچەکردنی کورد لە شەنگال و سووریا و ملکەچکردنی هێزە کوردییەکان بۆ ئیرادەی ئێران بدەن.

 

ئەمانە نموونە گەلێکن کە هەوڵەکانیان تەرخانکرابوون بۆ دابەشکردنی عێراق بەپێی پشکی تائیفی لەو ناوچانەی کە چاوەڕوانی پێکەوەژیان و برایەتی لێدەکرا، بەتایبەتی لە کەرکووک، کە لەبری ئەوە تۆوی دوژمنایەتی لەنێو گەنجاندا چێندرا، ئایا هیچ هۆکارێک هەیە بۆ هەموو ئەمانە، مەگەر ئامانجەکە دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی ئێران و پڕۆژەی پارچە پارچەبوونی عێراق و سووریا نەبووبێت؟

 

کوردانی عێراق باسی ئەزموونی دەوڵەمەندی ئیماراتیان بۆ دەکرێت لەڕووی پێکەوەژیان و سەرکەوتنەوە، مەسرور بارزانی گوێی لە نەوەی دووەم و سێیەمی سەرکردەکانی ئیمارات گرت، کە ڕێبازی خۆیان بۆ گەشەپێدان و دەستپێشخەریەکانیان خستەڕوو. کورد بەدوای ئیلهامدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی بۆ سەرکەوتنی چاوی لێبکات و لە هەمان کاتدا کەموکورتییەکان لەو شوێنانەی بوونیان هەیە قبوڵیان بکات.

 

ئەم بیرکردنەوە نوێیە سەریهەڵدا سەرەڕای ئەو دڵەڕاکێیەی بینیومانە بەهۆی لەدەستدانی دەنگی بزووتنەوە تازەکان.

 

ئەم بزووتنەوە کوردییانە لە هەموو هەڵبژاردنێکدا دێنە مەیدانەکە و پێگەی خۆیان هەیە کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت، ئەمە تەنیا قسەی هەڵبژاردن نییە کە لە کەسانی پەراوێزخراوە دەکرێن. 

 

وەڵامدانەوەی ئەو دەستکەوتانەی کە بەدیهێنراون لەلایەن هێزە کلاسیکییەکانەوە بەبەکارهێنانی لایەنگیری بۆ پێشمەرگە و پرسی مووچە و قەیران ناوچەییەکان، کە دەبێت گرێدراوی کاری سیاسیی و حکومی بێت نەک ترساندن. 

 

کورد زلهێزێکی ناوچەیی هەڵکەوتووە و ناکرێت وەک هێزێکی دابەشکراو مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت یان وەک جوداخوازێک پۆلێن بکرێت.


ئێمە لە جیهانێکدا دەژین کە دیدگایەکی فراوانی پێویستە و هەموو پێناسەکان گونجاون. ئەمە کەمترین لەبەرچاوگرتنە کە ئێمە قەرزاری کوردین، تەنانەت لە ڕووی ناساندنی وەک گەلێک کە بەدوای دیدگای خۆیدا کەوتووە و هەوڵی بۆ مافەکانی خۆی داوە و لە هەمان کاتدا بەرگری لە لاوازەکانی ناویان کردووە. جگە لەوەش تەنانەت پەناگەیەکی سەلامەتیان پێشکەش بە پەنابەران کردووە لە دڕندەیی گرووپە چەکدارەکان.

 

لە کاتێکدا زلهێزەکان بەدوای دیاریکردنی ئاڕاستەی ڕووداوەکان دەگەڕێن لەو کاتەوەی هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد، بەڕێکەوت نییە هێزە دەستەبژێرەکان لە ئەبوزەبی کۆبوونەتەوە و قسەی خۆیان لەسەر ئەو ڕووداوانە دەکەن کە لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن.

 

ئەمە کۆبوونەوەی هێزی عەقڵانی بوو کە بە ئەزمووندار پێناسە کراون، کاتێک بیر لەو خاڵە بەهێزانە دەکەنەوە کە لەبەردەستیاندایە و میراتی دانای شێخ محەممەد بن زاید کە لە دانایی و سوارچاکی شێخ زایدەوە بۆی ماوەتەوە.

 

ئەمە کۆبوونەوەیەک بوو کە ڕێگەی بە گفتوگۆی ڕاشکاوانەی نێوان هاوپەیمانە هۆشیارەکان دەدا بە یەکتر بڵێن: "لێرەدا ئێمە ڕاست بووین و لێرەدا ئێمە هەڵە بووین، لێرەدا دوژمنەکانمان ڕاستیان دەکرد و لێرەش هەڵە بوون".


ناوچەکەمان نەدەگەیشتە ئەو ئاستە مەترسیدارەی ئێستا، ئەگەر شکستە دووبارەبووەکان نەبوونایە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر پرس و بابەت کە فەرامۆش کران و چارەسەرنەکران تا دۆخەکە گەیشتە ئێستا. 

 

ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی لەم ڕۆژانەدا هەندێک کەس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دڵخۆشن، هەندێکی تریش بە دڵەڕاوکێیەوە سەیری پێشهاتەکان دەکەن.

 

هەر ئەمەشە وایکردووە کە هەندێک کەس خەریکی چارەسەرکردنی قەیرانەکانن کە جگە لە گەڕانەوە بۆ خاڵی دەستپێک هیچ ڕێگەیەکی دەربازبوونیان نییە، یان بڵێن:"دوژمنەکەمان یان ڕکابەرەکەمان سەبرێکی ستراتیژییان هەبوو و ئامرازەکانی سیاسەت و میدیا و ئابووریی بەکارهێنا، و تەنانەت ڕەشبگیریش، لە کاتێکدا ئێمە پەلەمان لە ئەنجامەکان کرد". 

 

ئەمانە هێزە دەستەبژێرە ڕاشکاو و ئازاکانن کە لە پێشنیارکردنی پرسیاری سەخت ناترسن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: