
وێنەی مامۆستا ئاینییەكە- هەنگاو
ئاڤا نیوز
میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانکردووەتەوە، مەلا حەسەن جەنگخاهـ، مامۆستای سوننیی مەزهەب و کوردی سنووری شاری سەڵماس، سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
چیرۆکی سەرەکی: بە گوێرەی زانیاری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە 29-02-2024، حەسەن جەنگخاهـ، دانیشتووی گوندی "حەوت خان" سەر بە شاری سەلمَاس، دوای بانگکردنى بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای ئەو شارە، دەستبەسەر کرا و بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای حەوت ساڵ بەندکردنەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گواسترایەوە.
بۆچی گرنگە: حەسەن جەنگخاهـ، پێشووتر بە هۆکاری ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە کوژرانی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، لێپرسینەوەی لێکراوە و بۆماوەی یەک هەفتە دەستبەسەرکراوە، لەبەرامبەر 300 ملیۆن تمەن بەشێوەی کاتیی و تا کۆتایی پڕۆسەی کۆتایی هاتنی دادگاییەکەی ئازادکرا.
ئەمەش بزانە: لەماوەی یەک مانگدا ئێران سزای بەسەر سێ مامۆستای کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەپاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە