
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ماروکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هەڕەشەی دیاریکردنی بڕە پارەیەکی زۆر وەک بەخشیش بەرامبەر بە "سەر"ـی سەرکردە گەورەکانی تاڵیبان دەکات. وەک مارکۆ ڕۆبیۆ ئاماژەی بۆ دەکات هۆکارەکەی ئەوەیە تاڵیبان ژمارەیەک بارمتەی ئەمریکی دەستبەسەر کردووە کە زیاترە لەوەی بڵاوکراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئێکس نووسیویەتی: زانیومانە ژمارەی ئەو بارمتە ئەمریکییانەی تاڵیبان دەستبەسەری کردوون، زۆر لەوە زیاترە کە باس دەکرێت، ئەگەر ئەوە ڕاست بێت ، پێویستە بڕە پارەیەکی زۆر وەک بەخشیش بەرامبەر بە سەری سەرکردە گەورەکانی تاڵیبان دابنرێت کە زۆر زیاتر بێت لەوەی بەرامبەر سەری ئوسامە بن لادن دامان نا.
زانیاریی زیاتر: ڕوبیۆ وردەکاری لەبارەی ئەو ئەمریکییانەی کە پێدەچێت دەستبەسەرکرابن، نەخستەڕوو، بەڵام لێدوانەکانی دەنگدانەوەی ئەو هەواڵانە بوو کە باس لەوە دەکەن تا ئێستا چەند ئەمریکییەک لە ئەفغانستان بێسەروشوێنن کە بە فەرمی لەلایەن واشنتۆنەوە قسەیان لەسەر نەکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەماوەی ڕابردوو لە پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دیلەکان، تاڵیبان دوو هاووڵاتی ئەمریکی بە ناوەکانی ڕەیان کۆربێت، ویلیام مەک ئینتی کە لە ساڵی 2022 دەستبەسەربوون، ئازاد کرد، لە بەرامبەردا ئەمریکا خان محەممەد کە سەربە تاڵیبان بوو و لە ساڵی 2006 دەستگیری کربوو و تۆمەتبار بوو بە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و حوکمی زیندانی هەتاهەتایی لە کالیفۆرنیا دەرکرابوو، ئازاد کرد.
قووڵتر: دوای هێرشەکەی 11سێپتەمبەری 2001 ئەمریکا، بڕی 25 ملیۆن دۆلاری بەرامبەر بە دەستگیرکردنی ئوسامە بن لادن، سەرکردەی پێشووی ڕێکخروای قاعیدە دانا، دواتر کۆنگرێس بڕی بەخشیشەکەی بۆ 50 ملیۆن دۆلار بەرزکردەوە. بن لادن لە ساڵی 2011 لە هەڵمەتێکی هێزەکانی ئەمریکا بۆ پاکستان کوژرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئێرانی: جەنگ هەفتەکانی داهاتووش بەردەوام دەبێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت