
بەردەم هۆڵی فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس
ئاڤا نیوز
ئاگرە گەورەکەی لۆس ئەنجڵس زیانی زۆری بە کەش و هەوای شارەکە گەیاند، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێک لە فێستیڤاڵ و بۆنەکان دواخران تاوەکو دۆخەکە کەمێک ئارام بێتەوە، بەڵام فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس لە ویلایەتی یوتا چەند ڕۆژێکە دەستیپێکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس لە ویلایەتی یوتا بۆ ماوەی 11 ڕۆژ لە 23ـی کانوونی دووەم تا 2ی شوبات دەخایەنێت، تێیدا 90 فیلم نمایش دەکرێن و ژمارەیەک ئەستێرە ئامادە دەبن وەک جێنیفەر لۆپێز، کۆنان ئۆبراین، ئۆلیڤیا کۆڵمەن، ئێمیلی واتسن و کۆمەڵێک ئەستێرەی دیکە. لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا باشترین فیلم لە نێو هەموو فیلمەکان دیاری دەکرێت و خەڵات دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس، 46 ساڵ لەمەوبەر، وەکو بەشێک لە فێستیڤاڵی فیلمی ویلایەتی یوتا سەریهەڵداوە، لەلایەن پەیمانگەی سەندانسەوە رێکخستن و میوانداریی بۆ دەکرێت، فێستیڤاڵەکە تیشک دەخاتە سەر دۆزینەوەی چیرۆکی نوێ و دەرخستنی ئەو کەسایەتییانەی، لە ئاستی بەرهەمهێنانی فیلمدا چاوەڕێی داهاتووی پرشنگداریان لێدەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی