
ئاڵای هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
قۆناغێکی نوێ بۆ پرسی مووچە و شایستە داراییەکان لە نێوان هەولێر و بەغدا دێتە ئاراوە، هەرێمی کوردستان هەموو بیانووەکانی حکومەتی عێراق دەبڕێت، بۆ مووچەی مانگی یەک و کۆی مووچەکانی ئەمساڵیش ڕێککەوتنێکی نوێ دەکرێت.
زانیاریی تایبەت: ڕێکار و هەنگاوەکانی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک کە دەبێتە بنەما بۆ کۆی مووچەکانی ئەمساڵ لە قۆناغی کۆتایی دان، لەگەڵ لیستی مووچەی خانەنشینان و تەرازووی پێداچوونە (میزان موراجەعە)ی مانگی یەک، بە نزیکەی لیستەکان ئامادەکراون و تەنها وردبینی پێداچوونەوەی کۆتاییان ماوە.
لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و بەرپرسانی وەزارەتەکە کۆدەبنەوە بەسەرپەرشتی د.فوئاد حوسێن، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا تیمی تەکنیکی کوردستان و هەردوو تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق و تیمی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینانی عێراقیش بەشدار دەبن.
قۆناغێکی نوێ بۆ پرسی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا هاتووەتە ئاراوە، حکومەتی کوردستان هەموو بیانووەکانی بەغدای بڕیوە، بە ڕوون و ڕاشکاوی ئەڵێت هەر داواکارییەکتان هەیە جێبەجێی دەکەین. ئەمەش بۆ چی؟ بۆ ئەوەی بەغدا چیتر بیانوو نەهێنێتەوە و بە هۆکاری جیاواز مووچە و بودجە و قوتی خەڵکی کوردستان خەرج نەکات یان دوای بخات.
لە ڕابردوودا زۆر باس لەوە دەکرا و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوە تۆمەتبار دەکرا کە بە ڕێککەوتنەکان پابەند نابێت، بۆ نموونە ساڵی ڕابردوو بەردەوام لە بەغداوە دەگوترا هەرێمی کوردستان داهاتی ناوخۆی ڕادەست نەکردووە، بەڵام لەمەودوا ئەم بیانووانە نامێنن.
ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراقە بۆ ئاڤا دەڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو داواکارییەکانی بەغدای لەبارەی خانەنشینی، لیستی مووچەخۆران و میزان موڕاجەعە و هەموو ئەم بابەتانەی هەیبوون، ئامادەی کردوون و خستوونیەتە بەردەم تیمەکانی بەغداکە ئێستا لە هەولێرن، وتوویانە فەرموون ئەمە هەموو شتێک، هەر سەرنج و تێبینییەک و ڕەخنەیەکیشتان هەیە، مەیبەنەوە بەغدا، فەرموون پێمان بڵێن با دەستبەجێ چاکیان بکەین.
ڕێباز حەملان ئەشڵێت: ئەگەر لەمەودوا بەغدا مووچەی خەڵکی کوردستان نەنێرێت، بەڕاستی دەریدەخات و دەیسەلمێنێت کە بابەتەکە سیاسییە، چونکە هیچ بیانوویەکی نەماوە.
لەلایەکی دیکەوە: دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامی لیژنەی نەوت بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەبارەی مووچە سێ گرفتی سەرەکی لەنێوان هەولێر و بەغدا هەن ئەوانیش:-
یەکەم: کێشەی کەڵەکە بووی ساڵانی ڕابردوو لەنێوان هەردوولا.
دووەم: جۆرێک لە بێ متمانەیی لە نێوان هەردوو لا تا ئێستاش هەیە.
سێیەم: حکومەتی عێراق ساڵی ڕابردوو نە بە یاسای بودجە و نە بە بڕیاری دادگای فیدراڵی پابەند نەبوو، کە نابێت پرسی مووچە لەگەڵ هیچ کێشەیەک تێکەڵ بکرێت و نابێت بە هیچ پاساوێک ڕابگیرێت. هەروەها هەردوو لایان پابەند نەبوون بە ڕێککەوتنەکانی نێوانیان و بڕیاری دادگای فیدراڵی.
لەبارەی ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆشەوە، دارا سێکانیانی باسی لەوە کرد، تاوەکو ئێستا ڕێککەوتنێکی نووسراو و کۆنکرێتی لەنێوان هەولێر و بەغدا نەهاتووەتە ئاراوە، لەسەر ڕاستکردنی %50 داهات و خەرجکردنی %50ی دیکەی داهات بۆ خەرجییەکانی حکومەت، هاوکات هاوتاکردنی تەمەنی خانەنشینی لە نێوان هەولێر و بەغدا یەکێکی دیکەیە لە گرفتەکان.
دارا سێکانیانی ئەشڵێ: خۆشبەختانە دوای هاتنی شاندی حکومەتی عێراق، بڕایارە بە هاوبەشی لەگەڵ تیمی هەرێمی کوردستان کار لەسەر داواکاریی و تێبینییەکان بکەن و بیبەنەوە بەغدا، بەڵکو کۆتایی بەو قەیرانە بێت کە لە هەرێمی کوردستان بەردەوام مووچە دوادەکەوێت.
لەبارەی لێدوانەکەی ڕێباز حەملانیش، دارا سێکانیانی بۆ ئاڤا وتی؛ ئەمە شتێکی تازە و دڵخۆشکەرە، هیوادارین تەنها لێدوان نەبێ و بە کردار جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەوەی گرفتەکان چارەسەر بکرێن، ئێمە هەفتەی ڕابردوو کاتێک لەگەڵ شاندی کوردستان دانیشتین لە بەغدا، دوو پێشنیازیان کرد:
یەکەم: ئامادەن سەدا سەدی داهاتی ناوخۆ ڕادەست بکەن بە مەرجێک حکومەتی عێراق تەواوی پشکی کوردستان لە بودجە بنێرێت.
دووەم: ئامادەن سەدا ٥٠ ی داهاتی ناوخۆ ڕادەست بکەن، بە مەرجێک مووچەی مووچەخۆران دابین بکەن.
ئەو پەرلەمانتارەی یەکگرتوو ئەشڵێ؛ پێموایە ئەمە دوو پێشنیازی زۆر باشن و لێکتێگەیشتی زیاتر دروست دەکات، بەڵام ئەمە شتێکی تازەیە هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێدەدات و هیوادارین سەرەتای قۆناغێکی نوێ بێت بۆ ئەوەی زاڵ ببین بەسەر کۆسپ و تەگەرەکانی نێوان هەردوو لا، چونکە چارەسەری کێشە داراییەکان لە بەغدایە و پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا ڕێک بکەوێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕێککەوتنی ئاشتی دەبەستن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بۆ وەزارەتەکان: تا یەکشەممە لیستی مووچەی مانگی سێ بنێرن
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بانكەكان لەڕۆژانی پشوودا مووچە دابەش دەكەن
- بژاردە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر بڕیارێکی تەیف سامی سێ داواکاری هەیە
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوونکردنەوەیەک لە حکومەتەوە لەبارەی مینحە 100 هەزارییەکە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی سێ بۆ بەغدا دەنێردرێت