
کارمەندێکی کەرتی نەوتی عێراق لە یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکان سەرقاڵی کارکردنە
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی پارتی کۆماریییەکان هێرش دەکاتە سەر ئیدارەی پێشووی ئەمریکا و جۆ بایدن بەهۆی ئەو سیاسەتەی کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە بەرامبەر عێراق و ئێران بەکاریهێناوە.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا گوشار دەخاتە سەر عێراق وەک دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت لە ئۆپێک، بۆ ئەوەی پشتبەستن بە گازی ئێران کەمبکاتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: جۆ ویلسۆن، ئەندامی پارتی کۆمارییەکان لە پۆستێکی لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی:
- عێراق بەردەوامە لە ناردنی 10 ملیار دۆلار بۆ ئێران بۆ کڕینی نەوت و کارەبا، لە دەرئەنجامی لێخۆشبوونی ئەمریکا.
- جۆ ویلسۆن، پێیوایە "ئەم لێخۆشبوونەی (ئەمریکا) وادەکات ڕژێم لە تاران بەهێزتر بکات و عێراقیش لەژێر کاریگەریی هەژموونی ئێران بهێڵێتەوە".
- جەختیش لەسەر پێویستی هەڵوەشاندنەوەی ئەم لێخۆشبوونەی ئەمریکای کردووە، بۆ ئەوەی عێراق وزە لە جیهانی عەرەبی بە دەست بهێنێت و دەشڵێ: "ترەمپ ئەم دۆخە ڕاست دەکاتەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 29-1-2025، زیاد عەلی فازل، وەزیری کارەبای عێراق، لە میانی کۆنفرانسی وزەی عێراق لە بەغدا ڕایگەیاند: یەکێک لە گەورەترین ئاستەنگەکانی بەردەم وەزارەتەکەیان بۆ دابینکردنی وزەی کارەبا، نەبوونی بڕی پێویستی سووتەمەنییە بۆ بەگەڕخستنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و ڕاشیگەیاند: ئێستا سەختە دەستبەرداری ئەو گازەبن کە لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت و لە ڕێگەیەوە نزیکەی 8 هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنن.
ئەمەش بزانە: بۆ دۆزینەوەی هێڵێکی ئەڵتەرناتیڤ، عێراق لە مانگی ئابی 2023 واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ تورکمانستان بۆ هاوردەکردنی غاز بە مەبەستی پڕکردنەوەی بەشێک لەپێداویستییەکانی وێستگەکانی وزەی کارەبا لە وڵاتدا ڕاگەیاند.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز