گرافیکی فیلمی ئەنیمی (قەڵەڕەش)
ئاڤا نیوز
ئەزموونی سینەمایی كوردی بە بەرهەمهێنانی فیلمی ئەنیمەیشن پێ دەنێتە قۆناغێكی نوێ، لە مانگی داهاتوودا فیلمێكی ئەنیمەیشنی كوردی لە فێستیڤاڵی بابل بۆ فیلمە ئەنیمییەكان بۆ یەكەمجار نمایش دەكرێت كە لەهەمان كاتدا تاكە فیلمی كوردییە كە لەو بۆنەیە بەشدار دەبێت.
وێنە گەورەكە: وڵات عەبدال محەممەد، گەنجێكی بەهرەمەندی كوردە و شارەزایی باشی لە بەرهەمهێنانی فیلمی ئەنیمەیشن هەیە، بە بەرهەمێك بە ناوی (قەلەڕەش) بەشداری لە پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمە ئەنیمەیشنەكان دەكات كە لە ڕۆژانی 26 و 27ـی مانگی داهاتوو لە شاری بابل بەڕێوەدەچێت.
لێدوانی فەرمی: وڵات عەبدال، شارەزای هونەری بینراو و گرافیك دیزاینەری كورد تایبەت بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی (قەلەڕەش) باس لە چیرۆکی لێک دابڕانی منداڵ و سەگێک دەکات لە شاری مووسڵ لە ساتەوەختی هاتنی داعش بۆ نێو شاری مووسڵ و ڕزگارکرنی شارەکە لەلایەن پێشمەرگەوە ڕزگار کرا. كە ئامانج لەم بەرهەمە؛ پیشاندانی جوامێری و ئازایەتیی پێشمەرگەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لەلایەك و ئازار و مەینەتی خەڵکی مووسڵ لەژێر دەستی ئەو ڕێكخراوە تیرۆرستییە، لەلایەكی دیكەوە.
- بەرهەمەکە بەشداری چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەرەوەی کردووە و لە فێستیڤالی کەرکووک، بە پلەی سێیەم دەستنیشان کراوە.
زانیاریی زیاتر: لە پێنجەمین فێستیڤاڵی بابل، 11 فیلمی ئەنیمەیشن پێشبڕكێ دەكەن بۆ بردنەوەی خەڵاتەكانی فێستیڤاڵەكە، فیلمی ئەنیمی (قەڵەڕەش) وەك تاكە بەرهەمی كوردی لە فێستیڤاڵەكە ڕكابەری 10 فیلمی دیكەی بەرهەمهێنراوی شارەكانی دیكەی عێراق دەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی