یەکێک لەو مۆزەخانانەی ئیتاڵیا کە چەندین پارچە شوێنەواری عێراقی تێدایە
ئاڤا نیوز
لەچوارچێوەی گەڕاندنەوەی شوێنەوارە دزراوەکانی، عێراق کۆمەڵێک پارچە شوێنەوار لە ئیتاڵیا وەردەگرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لەچوارچێوەی دیپلۆماسییەتی گەڕاندنەوەی شوێنەوارەکان، باڵیۆزخانەی عێراق لە ئیتاڵیا دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەی ئاگادار کردووەتەوە لەوەی چەندین پارچە شوێنەواری گوماناوی لە مەزادخانەیەک لە باکوری شاری میلانۆ نمایشکراوە، هاوکات یەکەی کارابینێری کە تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی پارچە شوێنەوار، دەستی بەسەر پارچەکاندا گرتووە و قاچاخچییەکانیشی دەستگیر کردووە.
لێدوانی فەرمی: میشێل مینیتی، فەرماندەی یەکەی پاراستنی کەلتووری و ڕۆشنبیری کارابینێری ئیتاڵی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی پشکنینی چڕ بۆ پارچە شوێنەوارەکان لەلایەن پسپۆری تایبەتەوە کراوە، دەرکەوتووە سەرجەم ئەو پارچە شوێنەوارانە تایبەتە بەکەلتوور و شوێنەواری عێراقەوە و لەوێشەوە بەقاچاخ هێنراوەتە ئەوروپا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو پارچە شوێنەوارانە بگوازرێنەوە بۆ بەغدا و ڕادەستی مۆزەخانەی نیشتمانی عێراق بکرێنەوە.
ئەمەش بزانە: لە سێ ساڵی ڕابردوودا حکومەتی عێراق توانیویەتی زیاتر لە 24 هەزار پارچە شوێنەوار کە بۆ دەرەوەی وڵات بردرابوون، بگەڕێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی