
ساڵانێکە میدیای کوردی بەشێوەیەکی نەزانانە خەریکی ناشیرینکردنی د. فەرهاد پیرباڵە، فەرهادێک کە تەواوی تەمەنی خۆی بۆ لێکۆڵینەوە و گەڕان بەدوای مێژوو و ئەدەب و هونەری گەلەکەی تەرخان کردووە و دڵسۆزانە و ماندوونەناسانە، سەرقاڵی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و تاکی کوردە، کەچی میدیا بێ مۆڕاڵ و بێ ستراتیژییەکان دەهاتن و ماندوویی و تووڕەییەکانی فەرهادیان دەقۆستەوە بۆ زیادکردنی ژمارەی لایک و بینەری خۆیان.!
لە ڕابردوودا بەشێک لە میدیاکانی کوردستان، لەجیاتی ئەوەی هاوکاریی فەرهاد پیرباڵ بکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سەخت و تاقەتپڕوکێنەی کە ساڵانێکە گیرۆدەی بووە، کەچی دەهاتن ئەو بیرمەند و پیاوە جوانەیان وەک شێت و نەزانێک پێ دەناساندین، بەڵام سوپاس بۆ ئاڤا، کە دوای بڕیاری خانەنشینبوونی فەرهاد پیرباڵ، لە پڕۆگرامێکی شایستە و پیشەییانەدا، جارێکی دیکە پیرباڵی ڕاستەقینەی پێ ناساندینەوە.
پیرباڵ لەو پڕۆگرامەدا زۆر بەوردی و ژیریی، بە ئاستبەرزیی زانستی و بیرکردنەوەی خۆی، وەڵامی پرسیارەکانی پێشکەشکارەکەی دەدایەوە بە دەربڕینێکی زۆر جوان و پڕچێژ، وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەست بە ژیان و بەرهەم و بۆچوونەکانی خۆی دەخستەڕوو.
زۆرجار بەندە، ڕەخنەم لە بێسەروبەریی میدیاکانی کوردستان گرتووە، بۆیە لێرە بە پێویستی دەزانم لەپای هەر کارێکی باش و پیشەییانە سوپاس و ستایش دەرببڕم، لەپێناوی کاری باشتر و ئاڕاستەی دروستی پیشەیی میدیایی.
دووبارە سوپاس بۆ ئاڤا، ئافەرینێکیش بۆ شانۆ بەکر فەرەج، کە پێشکەشکاری بەرنامەکە بوو، دوور لە پرسیاری دووبارە و بێزارکەر و یاریکردن بە هەست و سۆز، بە پرسیاری باش و لۆژیکی و بەشێوەیەکی ئەخلاقی و پیشەییانە، توانیبووی کەشێکی لەبار و گونجاو بۆ میوانەکەی دروست بکات، کە پیرباڵی ئازیز بتوانێت تێیدا وەڵام و بۆچوونەکانی خۆی بە شێوازی تایبەتی خۆی و بە پوخت و دروست و ڕەوان بخاتەڕوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
هۆکارەکانی پێکهێنانی ڕێککەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی
13 ئازار
ڕۆڵی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە چارەسەرکردنی کێشەی کەرکووک و سنووری ماددەی 140
13 ئازار
کورد لە نێوان 11ـی ئادار و 10ـی ئادار
11 ئازار
چۆن مامهڵه لهگهڵ پرۆژهكانی حكومهت بكرێت؟
10 ئازار
بۆ دەبێت ڕاپەرین لەیاد نەکەین؟
9 ئازار
بۆچی پرۆژەی ڕووناکی؟
9 ئازار
ڕاپەڕین وەک پرۆژەیەک بۆ داهاتوو
5 ئازار
داستانی قارەمانێتیی مرۆڤی کورد
4 ئازار
"بزاڤێن عێراقێ بو ئازادیا سیاسی: ڕۆلێ کوردان و باندوورێن ئیرانێ"
2 ئازار
سیاسەتی دەرەکیی سنووردار
2 ئازار
- بیروڕا
- 9 ئازار
بۆچی پرۆژەی ڕووناکی؟