
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
لە کاتێکدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ پرسی مووچە لە بەغدا بووە، لەکاتی کۆبوونەوەکان گفتوگۆیەکی تایبەت لەبارەی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردەیەکی عێراق دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆبوونەوەکەدا سەرکردەیەکی عێراقی کە هەڵوێستی زۆر تووندی لە بەرامبەر هەرێمی کوردستان هەبووە و زۆر جاریش هێرشی کرووەتە سەر هەرێم، بە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت: ئەگەر کێشەی مووچە لەگەڵ ئێوە چارەسەر بکەین، دیسان بیر لە جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان ناکەینەوە؟
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەو کاتەدا سەرۆکوەزیران مەرسرور بارزانی وەڵامی سەرکردە عێراقییەکەی دایەوە و گوتی:
-پرسیار لە خۆت بکە ئێمە بۆ گەیشتینە ئەو بڕوایە.
-ئێوە هاووڵاتییانی ئیمە بە پلە دوو سەیر دەکەن.
-ئێوە مووچەی هاووڵاتییانی ئێمە نادەن، فشار لە فەرمانبەر و مامۆستایانی ئێمە دەکەن.
-تۆ بەرگە دەگریت منداڵەکەت برسی بێت و شیری نەبێت بۆ خواردنەوە؟
-ئەگەر تۆ هاووڵاتیی من بە پلە دوو سەیر دەکەیت، چاوەڕیی هەر هەڵوێستێکی من بە.
- ئەگەر تۆ مووچەی فەرمانبەران دەنێریت و مافی هاووڵاتییان جێبەجی دەکەیت، ئەوا ئێمەش ئیلتیزامی پێوە دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 27 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە