سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتیی پزیشکی لە هەولێر دەکاتەوە
- تەندروستی
- 5 شوبات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری تەندروستیی گفتوگۆ لەگەڵ بەشداربوویێکی پێشانگاکە دەکەن، وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025-02-05، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشانگای مێدیکۆی لە هەولێر کردەوە، کە بە گەورەترین پشانگای پزیشکی دادەنرێت.
وێنە گەورەکە: بە درووشمی "داهاتووی تەندروستیی ببینە" پێشانگای میدیکۆ لە هەولێر دەکرێتەوە، 150 کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی تەندروستیی بەشدارن، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لەگەڵ ئەوەش 20 وڵاتی جیاواز لە دروستکردنی دەرمان بەشدارن، بۆیەکەمجار ڕۆبۆت و زیرەکیی دەستکرد لەو پێشانگایە بەردەست دەبێت، هاوکات زیاتر لە هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت و پێشبینی دەکرێت نزیکەی 30 هەزار کەس سەردانی پێشنگاکە بکەن، ئەمە یەکەمین پێشانگایە لە هەرێمی کوردستان و عێراق لەو بوارە لە پارێزگای هەولێر بکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە پێشانگاکە ژمارەیەک پانێڵ و کۆنفڕانس و سیمنیار لە بواری تەندروستیی دەکرێت و ئاڵوگۆری زانیاریی دەکرێت، کۆمپانیا گەورەکان دەرمانەکانیان نمایشدەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی تایبەتی بە کەرتی تەندروستیی و پێشکەوتنی بواری پزیشکی داوە، تاوەکو هاووڵاتیان بۆچارەسەری پزیشکی پێویستییان بە دەرەوەی وڵات نەبێت، لەناوخۆی وڵات چارەسەری پێویست وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار