
لۆگۆی هەردوو بانکی ڕافیدەین و ڕەشید. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی پلانەکانی بۆ نوێکردنەوەی سیستمی بەڕێوەبردنی بانکی، وەزارەتی دارایی عێراق ڕێکارەکانی بۆ دووبارە داڕشتنەوەی پەیکەری بەڕێوەبردنی بانکی ڕەشید و ڕافیدەین و کۆمپانیاکانی بیمە دەستپێکردووە و دەڵێت، ئەم هەنگاوە ئابووری نیشتیمانی بەهێزتر دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: تەیف سامی، وەزیری دارایی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کردووە بە بەشداری سەرۆکی دیوانی بیمە، بەڕێوەبەرانی بانکە حکومییەکان، کۆمپانیاکانی بیمە، کۆمپانیای وردبینیی و وردبینی نێودەوڵەتی، ئەویش بە ئامانجی دووبارە ڕێکخستنەوەی پەیکەری بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکانی بیمە و بانکە حکومییەکان بەتایبەت بانکی ڕەشید و ڕافیدەین.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق،
- ئامانج لەو هەنگاوە بۆ هێنانەدیی جێگریی دارایی، بەهێزکردنی توانای بانکە حکومییەکان بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، گەشەپێدانی سیستەمی بانکی و بەهێزکردنی ڕۆڵی چاودێریی ناوخۆییە لە سیستمی بەڕێوەبردنی بانکیدا.
- پلانە ستراتیژییەکەیان بۆ کارکردنە بە تەکنیکە نوێیەکانی کاری بانکیی، لەوانەش پارەدانی ئەلیکترۆنیی، بەهێزکردنی شەفافیەت، باشترکردنی بەڕێوەبردنی سەرمایە بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ دیاریکردنی وادەیەکی سنوردار بۆ پرۆسەی نوێکردنەوەی سیستەمی بانکی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی باڵیۆزە نوێیەکانی عێراق کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆڕێکی ساختەکاری و بەرتیل وەرگرتن لە شارەوانیی ناسریە هەڵوەشێندرایەوە