بەهۆی نوقومبوونی بەلەمێک لە نزیک کەناراوەکانی لیبیا 18 کۆچبەری میسری گیانیان لەدەستدا

شەیری بکە لە:
بەهۆی نوقومبوونی بەلەمێک لە نزیک کەناراوەکانی لیبیا 18 کۆچبەری میسری گیانیان لەدەستدا

دیمەنی بەلەمێکی کۆچبەران

ئاڤا نیوز

لانیکەم 18 کۆچبەری نایاسایی میسری و نزیکەی 50 کۆچبەری دیکەش بێسەروشوێنن، ئەمەش دوای ئەوەی بەلەمێک لە کەناراوەکانی تۆبرق لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا نوقوم بوو.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ڕایگەیاندووە، "تا ئێستا 10 کەس ڕزگارکراون".

زانیاریی زیاتر: پێشتر، بەرێوەبەرایەتی گشتی پاسەوانی کەناراوەکان لە تۆبرق دەرهێنانی تەرمی 15 کۆچبەری میسری و سوودانی ڕاگەیاندبوو کە بەلەمەکەیان لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە دەریاوە بەرەو ئەوروپا نوقوم بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ