له‌باره‌ی تێكه‌ڵبوونی ئاوی قولەی دەربەند و ئاوی زێ له‌ ڕانیە ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

له‌باره‌ی تێكه‌ڵبوونی ئاوی قولەی دەربەند و ئاوی زێ له‌ ڕانیە ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌درێت. بەڕێوەبەری ئاوی پێشووی ڕانیە دەڵێت، بابەتەکە گەورە کراوە و هیچ موعجیزەیەک ڕووی نەداوە.

چیرۆکی سەرەکی: لە ڕانیە، چەند رۆژێکە لە هەندێک پەیجی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە، گوایە ئاوی قولەی دەربەندی ڕانیە لەگەڵ ئاوی زێیەکە تێکەڵ نابێ و ئەمە موعجیزەیە. لەم بارەیەوە هەنگاو محەممەد، پەیامنێری ئاڤا بەدواداچوونی کردووە.

لێدوانی فەرمی: بتوێن سەعید، بەڕێوەبەری ئاوی پێشووی ڕانیە بۆ ئاڤا میدیا قسەی کردووە و دەڵێت، بابەتەکە ڕاست نیە و بەناحەق لەم تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گەورە کراوە. ئاوەکە تێکەڵ دەبێ و هیچ کێشەی نییە و موعجیزەش نییە،  ئاوی کانییەکە سازگارە و هەڵدەقوڵێت، بۆیە وایە و خەڵکیش وا دەزانێت تێکەڵ نابن.

دەشڵێت، دوو سەرچاوە ئەوکاتە تێکەڵ نابن کە توخمەکەیان جیاوز بێت، وەکو زەیت و ئاو، نەک ئاو و ئاو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: