لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە

شەیری بکە لە:
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە

جێبەجێکردنی سزای بڕینەوەی بەنجە لە زیندانی ئێران

ئاڤا نیوز

لە گرتووخانەی شاری ورمێ، حوكمی بڕینەوەی پەنجەی سێ زیندانیی بە تۆمەتی دزیكردن جێبەجێ كرا.

چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستان و ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هانا، سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی سێ تۆمەتبار لە زیندانیی ناوەندیی ورمێ جێبەجێكراوە، كە بە تۆمەتی دزیكردن سزادرابوون، هاوكات بە بڕیاری دادگا لەسەریان سەپێنراوە كەلوپەلە دزراوەكانیش بۆ خاوەنەكەی بگەڕێننەوە.

زانیاریی زیاتر: ڕاپۆرتەكە زانیاریی لەبارەی ئەو سێ كەسە بڵاوكردووەتەوە كە پەنجەیان بڕدراوە، بە ناوەكانی: هادی ڕۆستەمی، مەهدی شاهیوەند و مەهدی شەڕەفیان، خەڵكی ئیلام و لوڕستانن و سزاكەیان بە بەكارهێنانی ئامێرێكی هاوشێوەی گیۆتین جێبەجێ كراوە، دوای ئەوەی دەرزیی سڕكەریان لێ دراوە.

 
ئەمەش بزانە: تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ئاماژەی بەوەشكردووە، پاییزی ساڵی 2024یش، هەر لە گرتووخانەی ورمێ، دوو تۆمەتباری خەڵکی شاری سەرپێڵ لە پارێزگای کرماشان، پەنجەیان بڕاوەتەوە و ئێستا دوو تۆمەتباری دیکەش لە هەمان زیندان بە بڕینەوەی پەنجە حوکم دراون و هێشتا حوكمەكەیان جێبەجێ نەكراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: