کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت

شەیری بکە لە:
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت

دیوی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق - لۆگۆی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق

ئاڤا نیوز

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەنگۆی ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کەباس لە دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن و دەڵێت، "وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق جێگیرە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نایەت".

چیرۆکی سەرەکی:  حوسێن عەرەب، پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی دەکات، بەدووری دەزانێت هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بکرێت، هۆکارەکەشی بۆ هەندێک ڕووداوی ئەمنیی گەڕاندەوە کە پێشبینی دەکرێت ناوچەکە بەخۆیەوە بیبینێت.

لێدوانی فەرمی: عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندن لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: وادەی هەڵبژاردنەکانی عێراق جێگیرە و ئەو هەواڵانەی باس لە گۆڕانکاریی لە وادەکەیدا دەکەن دوورن لەڕاستییەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش کۆمسیۆن بەپێی خشتەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن، دەستی بە جێبەجێکردنی ڕێکار و ئامادەکارییەکان کردووە.

شەیری بکە لە: