
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سبەی تیمەکانی هەژماری من دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی 275 هەزار فەرمانبەر و خانەنشیی بەشدار لە هەژماری من دەکەن.
وێنە گەورەکە: دوای 15 ڕۆژ کارکردنی بەردەوام و پێنج ڕۆژ مانەوە لە بەغدا و چەندین کۆبوونەوە، شاندی هەرێمی کوردستان، لەبارەی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان ڕێککەوتنی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیاند، بەمشێوەیە مووچەی 12 مانگی ئەمساڵ زامنکرا و بێ کێشە مووچەخۆران مووچەکانیان وەردەگرن.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: تیمەکانی هەژماری من ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی پارە لە ئامێرەکانی 'ئەی تی ئێم' لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دابنێت، سبەی پارەکە دادەنرێت و مووچەخۆران دەتوانن مووچەکەیان ڕابکێشن.
لێدوانی فەرمی: ڕێبین کامەران، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی پڕۆژەی هەژماری من بە ئاڤای ڕاگەیاند، سبەی کاتژمێر هەشتی بەیانی پارە ئەخرێتە سەر 550 ئامێری ئەی تی ئێم.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی دوایین داتای تیمی هەژماری من، 720 هەزار فەرمانبەر خۆیان لە نێو پرۆسەکە تۆمارکردووە و 370 هەزاریان کارتیان وەرگرتۆتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز