ئەو مووچەخۆرانەی لە 15 ساڵ كەمتر خزمەتیان هەیە لە مووچەی خانەنشینی بێبەش دەبن
- بزنس
- 6 شوبات

خانەنشینان لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشین سەبارەت بەو مووچەخۆرانەی كە تەمەنی خانەنشینییان هاتووە و كەمتر لە 15 ساڵ خزمەتیان هەیە ڕوونكردنەوە دەدات.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی چوارشەممە، 2025-01-15، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بە نووسراوی ژمارە 191، بڕیاری كەمكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە بۆ 60 ساڵ دا، هاوكات ماوەی خزمەتی لە 15 ساڵەوە بەرز كردەوە بۆ 25 ساڵ بۆ كەسێک كە ئارەزوومەندانە داواكاری خانەنشینی پیشكەش بكات.
لێدوانی فەرمی: مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەشێك لە مووچەخۆران لە هەرێمی كوردستان تەمەنیان گەیشتووەتە 60 ساڵ دەبێت خانەنشین بكرێن و خزمەتیان كەمترە لە 15 ساڵ، بەڵام بەپێی ئەو یاسایەی لە عێراق هەیە، لە مووچەی خانەنشینی بێبەش دەبن واتا خانەنشین ناكرێن و تەنیا پاداشتی خانەنشینییان پێدەدرێت و كۆتایی بە ڕاژەیان دەهێنرێت، ئەمەش بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان هەمان ڕێككارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر فەرمانبەرێک کە خانەنشین دەبێت تەمەنی خانەنشینییەكەی لە 25 ساڵ كەمتر نەبێت، 6 مووچە لە فەرمانگەکەی خۆی وەردەگرێت، 12 مووچەی تر بەڕێوەبەرایەتی خانەنشین پێیدەدات، بەو مەرجەی 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەی هەبێت لە کۆی خزمەتەکەی کە 25 ساڵە، بەڵام ئەو فەرمانبەرانەی خزمەتیان کەمترە لە 25 ساڵ، تەنیا شەش مووچەی بنەڕەتی لە فەرمانگەکەیان وەردەگرن و لەو 12 مووچەیەی لە خانەنشینی خەرجدەکرێت سوودمەندنابن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی پرسی مووچە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان یەکلادەکاتەوە
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگی ئیسرائیل و ئێران بەهای تمەنی بەرامبەر بە دۆلار زیاتر دابەزاند