ئاڤا نیوز
مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی كوردستان كە دوێنێ بۆ یەکەمجار لە ڕێگەی ئاڤاوە لە ڕاگەیاندن دەركەوت و لێدوانی دا، وەڵامی ژمارەیەك پرسیاری گرنگی پەیوەست بە خانەنشینانی دایەوە، كە لەلای خەڵكانێكی زۆر ناڕوون و نەزانراو بوون.
وێنە گەورەکە: لە میانەی هەواڵەکانی کاتژمێر 07:00ی کەناڵی ئاڤا، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی كوردستان پەیوەندی دەکات و گفتوگۆ لەگەڵ هەوراز گوڵپی لەبارەی مووچەی خانەنشینان دەکات و وەڵامی چەند پرسیارێک دەداتەوە. بەشێک لە وەڵامی پرسیارەکان ئەمانەن:
یەكەم: هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان لەگەڵ بەغدا تەنیا ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە لە دوای 23-11-2022 خانەنشین بوونە، ئەوەش بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی کە هەردوو حكومەتی كوردستان و عێراقی پابەند كردووە.
دووەم: ئەو كەسانەی كە لە پێش 23-11-2022 خانەنشین بوون، بەپێی یاسای چاكسازیی مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت كە لە هەرێمی كوردستان دەرچووە.
سێیەم: بە بڕیاری سەرۆكوەزیرانی عێراق، مانگانە هەر فەرمانبەرێكی خانەنشین 100 هەزار دیناری وەك دەرماڵە پێدەدرێت، لە ساڵی ڕابردووەوە ئەم بڕیارە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، بەڵام بۆ مانگی یەكی ئەمساڵ بەهۆی نوێنەكردنەوەی بڕیارەكەوە ئەو بڕە پارەیە وەستاوە و هەوڵیش هەیە دەستپێبکاتەوە.
چوارەم: بۆ نوێكردنەوەی دەرماڵەی ساڵانەی خانەنشینی، نووسراوێك بۆ سوودانی دەکرێت كە ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی بدات، هەر كاتێك ڕەزامەندی لەسەر درا، ئەوا لە 1-1-2025ـەوە بۆیان هەژمار دەكرێت و خەرج دەکرێت، واتە هی مانگی ڕابردووشیان بۆ قەرەبوو دەکرێتەوە، بەم پێیە لە کوردستانیش هیچ خانەنشێنێک نامێنێت مووچەی لە 600 هەزارەوە کەمتر بێت.
پێنجەم: 10 هەزار و 606 خانەنشین پڕۆسەی بایۆمەتری و "یو پی ئێن"ـنیان نەکردووە، بەم هۆیەشەوە مووچەکانیان لە فەرمانگەکانیان ڕاگیراوە، تاوەکو پرۆسەکەش نەکەن مووچەکانیان بۆ خەرج ناکرێت، کاتێک بایۆمەترییان کرد سەرجەم مووچە ڕاگیراوەکانی پێشوویان بۆ قەرەبوو ئەکرێتەوە.
شەشەم: بەشێك لە مووچەخۆران لە هەرێمی كوردستان کە خزمەتیان كەمترە لە 15 ساڵ، بەڵام تەمەنیان گەیشتووەتە 60 ساڵ و دەبێت خانەنشین بكرێن، بەپێی یاسای نوێ لە مووچەی خانەنشینی بێبەش دەبن، واتا خانەنشین ناكرێن و تەنیا پاداشتی خانەنشینییان پێدەدرێت و كۆتایی بە ڕاژەیان دەهێنرێت، ئەمەش بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان هەمان ڕێكارە.
هەشتەم: لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی، بەشێك لە خانەنشینانی سەربازیی یەكەی 70 و 80، لەنێو وەزارەتی پێشمەرگە كێشەی كارگێڕییان هەیە، نەك لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی، بۆیە هەر كاتێك لە وەزارەتەكەی خۆیان گرفتەكەیان بۆ چارەسەركرا، لە لای ئێمەش گرفتیان نامێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمانە بەشیکی قسەکانی مەریەم عوسمان بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی كوردستان بوون، وەڵامی بەشێک لە پرسیارەکان ماوە و هەفتەی داهاتوو هەر لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە بڵاودەکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی پرسی مووچە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان یەکلادەکاتەوە
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگی ئیسرائیل و ئێران بەهای تمەنی بەرامبەر بە دۆلار زیاتر دابەزاند