دیمەنی کۆبوونەوەی هەردوو شاندی عێراق و هەرێمی کوردستان لە بەغدا (سکووپی ئاڤا - وێنەی ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
ئاڤا لە سێ سەرچاوەی جیاواز و ئاگادارەوە زانیویەتی، پرسی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست، دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و دامەزراندنی نوێ، بەشێك نین لە ڕێككەوتنی ئەمساڵی نێوان هەولێر و بەغدا، بەڵام چارەسەرێك هەیە.
وێنە گەورەکە: هەولێر و بەغدا لەسەر زۆربەی بابەتەكانی پەیوەست بە مووچە ڕێككەوتوون و زامنی هەر 12 مووچەكەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كراوە و مووچەی خانەنشینانیش هاوتای بەغدا دەكرێت، بەڵام هەندێك پرس ماون كە پێویستییان بە ڕێككەوتنە و بەشێك نین لە ڕێككەوتنەكە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا لە سێ سەرچاوەی جیاواز و ئاگادارەوە زانیویەتی، پرسی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست كە بڕیاری دامەزراندنیان بەشێوەی هەمیشەیی لە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەرچووە، هەروەها دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و دامەزراندنی ڕاژەی نوێ، بەشێك نین لە ڕێككەوتنی ئەمساڵی نێوان هەولێر و بەغدا.
چارەسەرەکان: حكومەتی هەرێمی كوردستان نزیكەی ساڵێكە ئەركی خۆی بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران بەجێگەیاندووە و لە ساڵی ڕابردووەوە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی بە پلەبەرزكردنەوەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز