
د. لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق. وێنە - ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار
ئاڤا نیوز
بە بیانووی خەرجی زیادە، وەزیری دارایی عێراق، نەسریەی سەرۆککۆمار و پاسەوانەکانی و ڕاوێژکارەکانی بڕیوە و سەرۆککۆماریش ناڕازییە.
چیرۆکی سەرەکی: لەم ماوانەی ڕابردوو، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق نەسریەی لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق، هی خۆی و حیمایەکانی و راوێژکارەکانی بڕیوە کە چەندین ملیار دینارە. سەرۆککۆماریش ناڕازی بووە، نوێنەرێکی خۆی ناردووە بۆ لای تەیف سامی، تا بزانێت کێشەکە چییە.
زانیاریی زیاتر: نوێنەرەکەی لەتیف ڕەشید دەچێتە لای تەیف سامی و ئەویش پێی وتووە خەرجیتان زۆرە بۆیە بڕیومانە، نوێنەرەکەش بە ناوی سەرۆککۆمارەوە دەڵێت پێویستە لەو بڕیارە پەشیمان ببیتەوە. تەیف سامیش بە پێکەنینەوە دەڵێت، 'نەسرییەکەی ئێوەمان ناردووە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان'.
کاردانەوەکان: دوای ئەم قسانەی وەزیری دارایی عێراق، سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت بە فەرمی سکاڵا لە دادگەی فێدڕاڵی تۆمار دەکەم، ئاڤاش بۆ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی سکاڵاکە پەیوەندی بە ڕاوێژکارێکی سەرۆکایەتی کۆمار کرد، گوتی ئاگاداری ئەو بابەتە نیم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە لە یادی ئەنفالی بارزانییەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی باڵیۆزە نوێیەکانی عێراق کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆڕێکی ساختەکاری و بەرتیل وەرگرتن لە شارەوانیی ناسریە هەڵوەشێندرایەوە