
ئاڤا نیوز
تیمێک لە زانایانی زانکۆکانی ئەمریکا دەمارێکیان لە مێشکی مرۆڤ دۆزیوەتەوە کە کۆنترۆڵی ئاستی تێربوون دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: دەمارەکانی کۆلیسیستۆکینین لە مێشکدا شەپۆلی دەمارەخانەکانیان پێ دەگات، لەوانە چەند خۆراک لە دەمدا تێپەڕبوون لە ڕێگەی هەستی تامکردن و چەند بڕی خۆراک لە گەدەدایە، ڕێژەی هۆڕمۆنەکانی خواردن لە ناو خوێندا چەندە، ئەم هۆڕمۆنانە لە پێش نانخواردن بەرزدەبنەوە و دوای شیکردنەوەی خواردن لەلەشدا نزمدەبنەوە.
زانیاری بەدەستهاتوو: توێژینەوە نوێیەکە هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدایە، تا ئێستا تەنها لەسەر مشک ئەنجامدراوە. بەڵام نووسەرانی توێژینەوەکە دەڵێن، مێشکی مرۆڤ تاڕادەیەک هاوشێوەی مێشکی مشکەکانە، بۆیە پێدەچێت هەمان میکانیزمی کۆنترۆڵکردن لە مێشکی ئێمەشدا ڕووبدات.
زانیاریی زیاتر: بۆ ئەوەی بزانن دەمارەکانی کۆلیسیستۆکینین چۆن کاریگەرییان لەسەر خواردن هەیە، زاناکان دەستکاری بۆماوەیی مشکەکانیان کردووە بۆ ئەوەی هاوشێوەی سویچێکی کارەبا دەمارەکانی کۆلیسیستۆکینین چالاک بکرێ یاخود ناچالاک بکرێت. بۆیان دەرکەوت کە کاتێک ئەم دەمارانە چالاک دەبن، مشکەکان ژەمێکی کەمتریان خواردووە بە بەراورد بەو مشکانەی بۆماوەییەکەیان دەستکاری نەکراوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەگەر دەمارەخانە هاوتاکان لە مێشکی مرۆڤدا بدۆزرێتەوە، ئەوا دۆزینەوەکان لە ڕووی تیۆریەوە دەتوانن ببنە هۆی پەرەپێدانی چارەسەری نوێ بۆ حاڵەتەکانی وەک قەڵەوی.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
سوودانی پەیامی هاوخەمی بۆ ئەنفالی بارزانییەکان ڕادەگەیێنێت
- کولتوور
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز