
کتێبی "شەتڕەنجی قوتابخانە"
ئاڤا نیوز
کتێبی "شەتڕەنجی قوتابخانە" لەسەر ستانداردی نێودەوڵەتی بۆ فێربوونی شەتڕەنج، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکانی فیدراسیۆنی شەتڕەنجی جیهانی بڵاودەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سبەی سێشەممە 11-2-2025، کتێبخانەی ماڵی وەفایی، کۆڕێکی تایبەت بە گفتوگۆکردن و خستنەڕووی ناوەڕۆکی کتێبی "شەتڕەنجی قوتابخانە" کە تایبەتە بە فێربوونی یاریی شەتڕەنج بۆ هەریەک لە د. دڵزار حەمە ساڵح و کاردۆ ئاکۆ، دانەرانی کتێبەکە سازدەکات.
لێدوانی فەرمی: د. دڵزار حەمەساڵح بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "سەرچاوەکانی خوێندنی شەترەنج لە وڵاتە پێشکەوتووەکان و ستانداردە نێودەوڵەتییەکانمان بە ستانداردی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەکانی وەزارەتی پەروەردەوە گرێداوە، زیاتر لە شەش ساڵە کتێبەکە لە پرۆگرامی زانکۆ و پەیمانگا وەرزشیەکان دەخوێنرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی پەروەردە ڕەزامەندی داوە لە پۆلەکانی حەوت، هەشت و نۆ پرۆگرامەکە بخوێنرێت و ئێستا کتێبەکە گەیشتووەتە 150 قوتابخانەی هەولێر، وەک بەشێک لە وانەی وەرزش دەخوێنرێت.
مامۆستای(وەرزشی)ی ئەو قوتابخانانە یاریی شەتڕەنج دەزانن؟
-مامۆستاکان بەشداریان لە خولێکی تایبەت بە یاریی شەتڕەنج کردووە و بڕوانامەی باوەڕپێکراویان هەیە.
-هەوڵدەدرێت لە داهاتوودا کتێبەکە بگەیێندرێتە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: کتێبەکە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی عەرەبی و ئێستا لە پەرلەمانی عێراق هەوڵ دەدرێت کتێبەکە ببێت بە بەشێک لە پرۆگرامی خویندنی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
5 خولەک لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب