دیمەنی دوو خانەنشین لە کاتی وەرگرتنی مووجەکانیان. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای بڕینی بڕی 100 هەزار دیناری خانەنشینان لە مووچەی مانگی یەک، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت دوای پەسەندکردنی بودجەی گشتی عێراق خەرجکردنی دەستپێدەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە مووچەی مانگی یەك بڕی 100 هەزار دینار لە خانەنشینانی سەرتاسەری عێراق بە خانەنشنیانی هەرێمی كوردستانیشەوە بڕا، کە پێشتر وەکو دەرماڵەی بژێوی خەرج دەکرا و لە ساڵی ڕابردووەوە خانەنشینانی کوردستانیش دەگرتەوە.
لێدوانی فەرمی: موسەنا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەدواداچوونیان بۆ بڕینی 100 هەزارەکە کردووە، نووسینگەی سوودانی پێی ڕاگەیاندوون، لەدوای پەسەندکردنی بودجەی گشتیی عێراق خەرجکردنی دەستپێدەکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: پێشتریش مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری خانەنشینیی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی ئاڤاوە دڵنیایی دابوو ڕاگرتنی 100 هەزار دینارەکە کاتییە.
لە لایەکی دیکەوە: مووسەنا ئەمین لەبارەی پرسێکی دیکەش قسەی بۆ ئاڤا کردووە، ئەویش کەمکردنەوەی مووچەی بەشێکی خانەنشینانی سەربازییە بەتایبەت لە سنووری سلێمانی، دەڵێت کێشەی زۆری تێدایە و پەیوەندی بە پلەی سەربازییەوە هەیە، پێشتر بەشێکیان بەبێ ڕەچاوکردنی ڕێکاری یاسایی پلەیان پێدراوە و خانەنشین کراون و مەلەفی یاساییان نییە، بۆیە مووچەکانیان دەبڕێت یان بەتەواوی کەم دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی نانەوتی مانگی شەشی ئامادە کردووە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبادی داوا دەکات گرفت بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دروست نەکرێت