
ژمارەیەک دەرچووی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی فێربوونی زمانی چینی و بوونیان بە مامۆستای زمانەكە لە هەرێمی كوردستان، كونسوڵخانەی چین لە هەولێر، ژمارەیەك قوتابیی كورد دەنێرێتە چین.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ چوارشەممە 12-2-2025، لە ڕێوڕەسمێكدا كە تێیدا نوێنەرانی وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا ئامادەی بوون، كونسوڵخانەی چین ناوی پێنج قوتابیی زانكۆی سەڵاحەدینی ئاشكرا كرد كە لەسەر ئەركی كونسوڵخانەكە بۆ مەبەستی فێربوونی زمانی وڵاتەكە دەچنە چین.
لێدوانی فەرمی: لیو جیون، كونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر بە كوردستان حەسەن، پەیامنێری دیبلۆماسیی ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- تێچووی گەشت و خوێندنی قوتابییەكان لەسەر ئەركی كونسوڵخانەی چینە كە بۆ هەر قوتابییەك دە هەزار دۆلارە، دوای خولەكە ئەو قوتابییە كوردانە دەتوانن ببن بە مامۆستای زمانی چینی لە بەشی زمانی چینی لە زانكۆی سەڵاحەددین و هەر زانكۆیەكی دیكەی هەرێمی كوردستان.
- مەبەستمانە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان پتەوتر بكەین، پلانمان هەیە ژمارەی زیاتری قوتابیی كوردی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بنێرین بۆ خوێندن لە وڵاتی چین بۆ ئەوەی ببنە پسپۆری زمانی چینی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشی زمانی چینی لە كۆلێژی زمانی زانکۆی سەڵاحەدین- هەولێر، لە ساڵی 2019 کرایەوە و یەکەمین بەشی زمانی چینییە لە هەموو عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ حەوت گوندی سنووری ئامێدی هێڵی مۆبایل و ئینتەرنێتیان نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی كوردستان دەگەیێنرێتە جنێڤ
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەیەکی نوێ لەبارەی هێرشە درۆنییەکان سەردانی هەولێر دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 100 گەڕەکی دیکەی سلێمانی دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری