
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی. وێنە - ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیران
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە نوێترین چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەدا، هەندێک لایەن بەمەبەست بانگەشەی هەبوونی بارەگەی ئیسرائیل دەکەن لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی هیرش بکەنە سەر کوردستان.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە نوێترین چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "ئەلعەرەبییە" کە ئەمشەو بڵاوکرایەوە، باسی لە چەندین پرسی هەنووکەی پەیوەست بە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرد، یەکێک لەو بابەتە سەرەکییانەی کە سەرۆکوەزیران تیشکی خستە سەر نەبوونی هیچ بارەگایەکی ئیسرائیل بوو لە کوردستان.
لێدوانی فەرمی: بەشێک لە وتەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنە میدیاییەکەیدا:
- بانگەشەی بوونی بارەگای ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە، ئەو بانگەشەیە لەلایەن ئەوانەوە دروست دەکرێت کە بەدوای بیانوویەک دەگەڕێن بۆ هێرشکردنە سەر کوردستان.
- پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ ئەمریکا هەیە، لە ڕووبەڕبوونەوەی جەنگی دژ بە تیرۆر لە ناوچەکە و لە پڕۆسەی گەشەپێدانی هاوبەشیش هاوپەیمان بووین.
- کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەناوچەکە پەیوەندی بە بڕیاری ئەو وڵاتەوە هەیە، بڕیاربوو تاوەکو کۆتایی 2026 هێزەکانی ئەو وڵاتە لە کوردستان بکشێنەوە، بەڵام گۆڕانکارییە لەناکاوەکەی چەند مانگی ڕابردوو هەڵوێستی بەغدای لەوبارەیەوە گۆڕیوە.
-دەمانەوێت هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان هەبن.
- خۆمان بڕیار لە چارەنووسی خۆمان دەدەین و هەرێمی کوردستان بریکاری هیچ لایەنێک نییە.
- ئێستا پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ ئێرانی دراوسێ هەیە و سنوورێکی فراوانی هاوبەشمان هەیە.
- پەیوەندییەکانی کوردستان لەگەڵ ئێران و ئەمریکا، لەسەر حسابی قوربانییدان بە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دیکە نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕێککەوتنی ئاشتی دەبەستن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران ڕێگری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرفەتی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە كۆریای باشوور ڕادەگەیەنرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمی پڕۆژەی ڕووناکی خاوەن مۆلیدەی گەڕەکەکان قەرەبوو دەکاتەوە